کوردێک دەبێتە جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری پەرلەمان

26-01-2023
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری پەرلەمان بەبێ ئاگاداریی خۆی لە کارەکەی دوورخرایەوە و کوردێکیش بۆ شوێنەکەی دەستنیشان دەکرێت.
 
رۆژی چوارشەممە، 25-01-2023، سەید محەممەد حوسێنی، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری پەرلەمان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەنگۆی گۆڕینی چەند وەزیرێکی لە کابینەی ئیبراهیم رەئیسی رەتکردەوە، بەڵام ئێوارەی هەمان رۆژ خۆی لە کارەکەی دوورخرایەوە.
 
ماڵپەڕ و رۆژنامە ناوخۆییەکانی ئێران رایانگەیاندووە: "حکومەت بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری پەرلەمان، ئیبراهیم عەزیزی، پەرلەمانتاری کوردی کرماشانیی دەستنیشانکردووە".
 
رۆژی چوارشەممە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئیبراهیم عەزیزی، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران، پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرا و لە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمان دەقی نامەکە خوێندرایەوە، ئەوەش بە واتای پێدانی رەزامەندییە لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران.
 
ئیبراهیم عەزیزی ساڵی 1963 لە شاری کرماشان لەدایکبووە، لە سەردەمی سەرۆککۆماری مەحموود ئەحمەدینەژاد جێگری سەرۆککۆمار بوو بۆ کاروباری پەرەپێدان و سەرمایە مرۆییەکان و، ساڵی 2007یش جێگری سەرۆککۆمار بوو بۆ پلاندانان و چاودێریی ستراتیژی.  

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئێران و ئاڵای ئەمریکا

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی 23-01-2026، سزای نوێی بەسەر (کەشتیگەلی سێبەر)ی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا سەپاند. ئەم هەنگاوە لە وەڵامی "سەرکوتکردنی تووندی خۆپێشاندەرانی ئاشتیخواز و بڕینی تەواوەتیی هێڵی ئینتەرنێت" لەلایەن تارانەوە دێت، کە ئامانج لێی "شاردنەوەی پێشێلکارییەکانە بەرامبەر گەلی ئێران."