رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاگرێکی گەورە لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی ناو شارۆچکەی پیشەسازیی ئابادان لە پارێزگای خوزستانی ئێران کەوتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دان.
فەرمانداری ئابادان رایگەیاند، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامن.
بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکان و میدیای ئێرانی، بەهۆی گەورەیی ئاگرەکەوە، دووکەڵێکی رەش و چڕ ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێ لای دانیشتووانی دەوروبەری شارۆچکە پیشەسازییەکە.
تاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە و قەبارەی زیانە گیانی ومادییەکان بڵاو نەکردووەتەوە.
ڤیدیۆ.. ئاگرێکی گەورە لە پارێزگای خوزستانی ئێران کەوتووەتەوە؛ دووکەڵێکی چڕ ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە. pic.twitter.com/G4xsJjrDlj
— Rudaw (@Rudawkurdish) February 26, 2026
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ