ئێران: هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە

27-01-2023
ناسر پیرۆتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران و سەرپەرشتیاری دادگەی تاوانەکانی تاران رایانگەیاند، هێرشی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران بە ئامانجی "تاکەکەسی کراوە" و هێرشبەرەکە رایگەیاندووە، ژنەکەی چەند مانگە بێسەروشوێنە و بۆ دۆزینەوەی، هێرشی کردووەتەسەر باڵیۆزخانە. وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجانیش رایگەیاند، باڵیۆزخانەکەی لە تاران دادەخات.
 
ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەو هێرشە بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئەو کەسەی هێرشی کردووەتەسەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان، ئامانجی تاکەکەسی خۆی هەبووە. دەشڵێت، بە هەستیارییەکی تایبەتەوە هێزە ئەمنییەکانیان خەریکی لێکۆڵینەوە لەو رووداوەن.
 
هەروەها محەممەد شەهریاری، سەرپەرشتیاری دادگەی تاوانەکانی تاران رایگەیاند، هێرشبەرەکە گوتوویەتی، هاوژینەکەی لە مانگی یەکەمی بەهارەوە چووەتە باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران و لەو کاتەوە نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە و چەندینجار بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی هاوژینەکەی چووەتە باڵیۆزخانە، بەڵام وەڵامی نەدراوەتەوە.
 
سەرپەرشتیاری دادگەی تاوانەکانی تاران دەڵێت، هێرشبەرەکە گوتوویەتی، پێیوابووە هاوژینەکەی لە باڵیۆزخانە خۆی شاردووەتەوە، بۆیە بە چەکەوە چووەتە سەر باڵیۆزخانە.
 
کاژێر 08:00ی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، کەسێک بە چەکی کڵاشینکۆڤ هێرشیکردە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران. ئاژانسی فەرمیی حکومەتی ئێران رایگەیاندووە، هێرشبەرەکە توانیویەتی بچێتە نێو باڵیۆزخانە و تەقە بکات. بەهۆیەوە بەرپرسی ئاسایشی باڵیۆزخانەکە کوژراوە و دوو پاسەوانیش بریندارن. تاوەکو ئێستا شوناسی ئەو کەسە ئاشکرا نەکراوە کە هێرشەکەی کردووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی خۆپێشاندانەکەی ئێران.

حکومەتی ئێران ناوی 2986 کوژراوی خۆپێشاندانەکانی بڵاوکردەوە

حکومەتی ئێران ناوی دوو هەزار و 986 کەس لە کوژراوانی خۆپێشاندانەکانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ژمارەی کوژراوەکان سێ هەزار و 117 کەسن و بەهۆی نەبوونی زانیاریی لەبارەی ناسنامەی 131 کەسەکەی دیکە نەیانتوانیوە ناویان تۆمار بکەن.