ئاماری ئێران: ساڵی خوێندنی رابردوو نزیکەی 930 هەزار قوتابی وازیان لە خوێندن هێناوە

27-03-2024
فوئاد رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ناوەندی ئاماری ئێران دەڵێت، ساڵی خوێندنی 2022 - 2023 نزیکەی 930 هەزار قوتابی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران وازیان لە خوێندن هێناوە. شارەزایانی پەروەردە، هەژاری بە هۆکارێکی سەرەکی دادەنێن.
 
بەگوێرەی ئامارەکە، ساڵی رابردوو 929 هەزار و 798 قوتابی، کە تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 17 ساڵ بووە، وازیان لە خوێندن هێناوە.
 
ژمارەی کەسانی 15 تاوەکو 17 ساڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سێ ملیۆن و 552 هەزار و 889 کەسە. لەو ژمارەیە 556 هەزار و 994 کەسیان وازیان لە خوێندن هێناوە.
 
ناوەندی مامۆستایانی ئێران و کۆمەڵەی رۆشنبیرانی ئێران دەڵێت، ژمارەیەک هۆکار هەن کە وا دەکەن قوتابیان بەو ژمارە زۆرە واز لە خوێندن بهێنن، سەرەکیترینیان هەژارییە.
 
وەزارەتی کاری ئێران دەڵێت، لە 85 ملیۆن دانیشتووی ئەو وڵاتە، 9 ملیۆن و 900 هەزار کەس لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، بەڵام نوێنەری ئەنجوومەنە کرێکارییەکان لە ئەنجوومەنی باڵای کاری ئێران دەڵێت، 30%ی خەڵک لەژێر هێڵی هەژاریدان و توانای دابینکردنی پێداویستییەکانیان نییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی فارابی لە تاران دەڵێت، لە دوو رۆژدا نزیکەی هەزار بریندار بۆ نەشتەرگەریی چاو سەردانیان کردوون.

بەشێکی زۆری بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ئێران زیان بەر چاویان کەوتووە

لەگەڵ تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر دەستپێکردنی ناڕەزاییەکانی ئێران، ئامارە پزیشکییەکان ئاماژە بە کارەساتێکی مرۆیی دەدەن؛ بەشێکی زۆری بریندارەکان بەهۆی بەرکەوتنی ساچمە، زیانی قورس بەر چاویان کەوتووە.