پێشبینی دەکرێ شەپۆلێکی بەفر و باران 10 پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بگرێتەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی ئێران دەڵێ، پێشبینی دەکرێ ئەمڕۆ و سبەی لە 10 پارێزگا بەفر و باران ببارێ و هۆشداری لە ئەگەری دروستبوونی لافاویش دەدات.
 
چەند رۆژێکە بارستە هەوایەکی سارد رووی لە بەشێک لە ناوچەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە.
 
رۆژی چوارشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی ئێران بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و باران رووی لەو وڵاتە کردووە و پێشبینی دەکرێ، لە 10 پارێزگا بەفر و باران ببارێ کە پارێزگاکانی سنە، ورمێ، لوڕستان و کرماشانیش لەخۆدەگرێت.
 
بەگوێرەی کەشناسیی ئێران، شەپۆلەکە پارێزگاکانی خوزستان، چوارمحال و بەختیاری، کۆهگیلویە و بۆیرئەحمەد، فارس و بوشێهریش دەگرێتەوە و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی ئێران لەبارەی داخرانی رێگەکان بەهۆی بارینی بەفر، خلیسکبوونی رێگەکان بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و دروستبوونی لافاو هۆشداری دەدات و داوا لە خەڵک دەکات، لە چەم و رووبارەکان دوور بکەونەوە.
 
کەشناسیی ئێران داوا لە هاووڵاتیان دەکات، ئەگەر زۆر پێویست نەبێ، نەچنە ناوچە شاخاوییەکان، لە ئەگەری گەشتکردنیشدا کەرەستەی زستانەیان پێ بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتیی فڕۆکەهەڵگری (USS Abraham Lincoln - CVN 72).

ئێران بەنیازە سکاڵا لە دژی ئەمریکا تۆمار بکات و ترەمپیش هێز دەجووڵێنێت

تاران بە فەرمی رێوشوێنی یاسایی بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی ئەمریکا دەستپێکرد، هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی هەڕەشە سەربازییەکانی واشنتن و ناردنی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "ئابراهام لینکن" بۆ ناوچەکە، کە ئاستی گرژییەکانی گەیاندووەتە لوتکە.