سوپای پاسداران: کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکامان کردە ئامانج

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، لە هێرشێکی مووشەکیدا لەنزیک ئێران، کەشتیی پشتیوانی و فڕۆکەهەڵگری MSTی سوپای ئەمریکایان کردووەتە ئامانج.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 28-02-2026، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هێزەکانی دەریایی سوپاکە، بە هێرشێکی مووشەکی، کەشتیی پشتیوانی و فڕۆکەهەڵگری MSTی ئەمریکایان لە کەنداو کردووەتە ئامانج.
 
سوپای پاسداران راشیگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیانێکی زۆر بەر کەشتییەکە کەوتووە و ''لە داهاتووشدا کەشتییەکانی دیکەی ئەمریکا دەکرێنە ئامانجی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی سوپا و بەردەوام دەبین لە پێکانیان.''
 
هێرشەکەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە کەنداو لەدوای ئەوە دێت کە بەیانیی ئەمڕۆ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشێکی بەرفراوانیان بۆسەر ئێران دەستپێکرد و کەمێک دواتریش سوپای پاسداران دەستی بە هێرشکردنە سەر پێگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئیسرائیل کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی هێرشی مووشەکیی ئێران بۆسەر بنکەیەکی ئەمریکا

سوپای پاسداران: لە هێرشە مووشەکییەکانمان 200 سەربازی ئەمریکی کوژراون و برینداربوون

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانیان بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا، تاوەکو ئێستا لانیکەم 200 سەرباز کوژراون و برینداربوون. ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەو وڵاتانەی کراونەتە ئامانج یان مووشەکیان تێدا کەوتووەتە خوارەوە، باس لە کوژرانی 5 کەس دەکەن