شارەوانیی تاران: میترۆ و پاسەکان هاووڵاتیان بە خۆڕایی دەگوازنەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانیان بۆسەر ئێران دەستپێکرد، شارەوانیی تاران رایگەیاند، بڕیاری داوە بەکارهێنانی میترۆ و پاسەکان لە شارەکە بەخۆرایی بێت.
 
ئەمڕۆ شەممە، 28ی شوباتی 2026، عەبدولموتەهەر محەممەدخانی، گوتەبێژی شارەوانیی تاران رایگەیاند، لە پێناو ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان، شارەوانی بڕیاری داوە بەکارهێنانی میترۆ و پاسەکان لە تاران بەخۆڕایی بێت.
 
عەبدولموتەهەر محەممەدخانی گوتی: "لەمڕۆوە تاوەکو بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوێکی دیکە، میترۆی تاران بە شێوەی 24 کاژێری لە کارکردن بەردەوام دەبێت. هەروەها پاسەکانیش لە هەموو ناوچە و گەڕەکەکان بێ وەستان لە کارکردن بەردەوام دەبن و بە هەموو تواناکانیانەوە لە گواستنەوەی هاووڵاتیان بەردەوام دەبن."
 
محەممەدخانی دڵنیایی دەداتە خەڵک و دەڵێت، خۆراکی پێویست لە بازاڕەکان و فرۆشگەکان هەیە و لە دابینکردنی خۆراک، سەوزە و میوە بۆ بازاڕەکان بەردەوام دەبن، بۆیە پێویست ناکات هاووڵاتیان نیگەران بن.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشێکی بەرفراوانیان بۆسەر ئێران دەستپێکرد و دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتەنیاهووش پەیامی جیاوازیان لەبارەی هێرشەکە هەبوو.
 
سوپای پاسدارانی ئێرانیش لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راستگۆ-4یان دەستپێکردووە.
 
سوپای پاسداران گوتی، بارەگای کەشتیگەلی پێنجی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەحرێن، بنکەکانی ئەمریکا لە قەتەر و ئیمارات، ناوەندە سەبازی و ئەمنییەکان لە ئیسرائیل بە مووشەک و درۆن کراونەتە ئامانج.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی هێرشی مووشەکیی ئێران بۆسەر بنکەیەکی ئەمریکا

سوپای پاسداران: لە هێرشە مووشەکییەکانمان 200 سەربازی ئەمریکی کوژراون و برینداربوون

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانیان بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا، تاوەکو ئێستا لانیکەم 200 سەرباز کوژراون و برینداربوون. ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەو وڵاتانەی کراونەتە ئامانج یان مووشەکیان تێدا کەوتووەتە خوارەوە، باس لە کوژرانی 5 کەس دەکەن