گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران: بە هیچ شێوەیەک لە بەرنامەی ئەتۆمی پاشگەز نابینەوە

28-09-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، "بە هیچ شێوەیەک لە بەرنامەی ئەتۆمیمان پاشگەز نابینەوە". لە بارەی توانا مووشەکییەکانی ئێرانیش دەڵێت: "بە خێرایی پەرە بە تواناکانمان دەدەین و بەرەو چەکی پێشکەوتووتر هەنگاو دەنێین."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ی ئەیلوولی 2025، ئەبوولفەزل شکارچی، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران باسی جەنگی 12 رۆژەی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل کرد، کە لە 13 تاوەکو 25ی حوزەیرانی ئەم ساڵ بەردەوام بوو، تێیدا هێرش کرایە سەر بنکە ئەتۆمی و پێگە سەربازییەکانی ئێران و تاران بە مووشەکی بالیستی و درۆنی بۆمبڕێژکراو وەڵامی دایەوە.
 
گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، "لە کاتی شەڕدا و دوای شەڕیش بەرهەمهێنانی هیچ چەکێکی پێشکەوتوو نەوەستاوە و تاوەکو ئەمڕۆش بەرهەمهێنانیان بەردەوامە."
 
ئەبوولفەزل شکارچی ئاماژە بە داواکاریی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا بۆ سنووردارکردنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران کرد و گوتی: "ئەمڕۆ وڵاتەکەمان پێویستی بە وزەی ئەتۆم هەیە و دەرئەنجامی خوێنی هەزاران شەهیدە، بۆیە بە هیچ شێوەیەک لێی پاشگەز نابینەوە."
 
گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئاماژە بە توانا مووشەکییەکانی وڵاتەکەشی کرد و روونیکردەوە، ئەمڕۆ توانای مووشەکیی وڵات بە خێرایی بەرەو پێش دەچێت.
 
ئەبوولفەزل شکارچی گوتی: " لە بواری مووشەکیدا بە خێرایی پەرە بە تواناکانمان دەدەین و بەرەو چەکی پێشکەوتووتر هەنگاو دەنێین. رێگەش نادەین هیچ هێزێک دەستێوەردان لەم رێبازەماندا بکات."
 
شکارچی لەبارەی چۆکدانان لە بەرامبەر داواکارییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا هۆشداری دەداتە بەرپرسانی ئێران و دەڵێت، "ئەزموونی وڵاتانی وەک لیبیا دەریخستووە کە چەکداماڵین و پاشەکشەکردن لە بەرامبەر داواکارییەکانی زلهێزە ستەمکارەکان تەنیا کاولکاری بەدوای خۆیدا دەهێنێت. کۆماری ئیسلامی درێژە بە رێگای خۆڕاگری و پشتبەستن بە خودای مەزن دەدات و ئەمەش هەمان ئەو ڕێگەیەیە کە تاوەکو ئێستا گەلی ئێرانی بەرەو سەرکەوتن بردووە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی هەڵدانی مووشەکی ئێرانی.

سوپای پاسداران هێرشێکی بەرفراوانی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا راگەیاند

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە چوارچێوەی گەڕی 44ـەمینی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆی 4" بە درووشمی "یا شدید العقاب"، بە لێشاوی مووشەکی "خەیبەرشکن" کە کێشی کڵاوە جەنگییەکانیان یەک تۆنە، چەندین ئامانجیان لە نێو خاکی ئیسرائیل پێکاوە. بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ناوچەکانی تەلئەڤیڤ، قودسی رۆژئاوا و ئیلات کراونەتە ئامانج.