کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئێران: 508 کەس لە خۆپێشاندانەکان گیانیان لەدەستداوە

29-12-2022
فرسەت سۆفی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئێران ناسراو بە "هرانا" دوایین ئاماری لەبارەی قوربانیانی خۆپێشاندانەکانی سێ مانگ و نیوی رابردووی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 508 کەس بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان و لێدان و ئەشکەنجە لە گرتووخانەکاندا گیانیان لەدەستداوە.
 
بەپێی ئامارەکانی هرانا؛ لەو ژمارەیە 69 منداڵ و مێرمنداڵی تەمەن ژێر 18 ساڵ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها باس لەوەش دەکات، 66 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانیش لەو ماوەیەدا کوژراون.
 
بەگوێرەی ئەو ئامارەی هرانا خستوونیەتەڕوو، لە سێ مانگ و نیوی رابردوودا کە خۆپێشاندان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام بووە، 18 هەزار و 666 کەس لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی ئێران دەستبەسەر کراون، کە پێناسەی 4137 دەستبەسەرکراو پشتڕاستکراونەتەوە و 667 لە دەستبەسەرکراوەکان خوێندکاری زانکۆ بوون.
 
بەپێی ئامارەکانی هرانا، لە 104 رۆژی رابردوودا 1218 گردبوونەوە و خۆپێشاندان لە 161 شاری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە