حسحس بەتۆمەتی "سپیکردنەوەی پارە و بڵاوکردنەوەی بابەتی نەشیاو" لە لێکۆڵینەوەدایە

01-01-2026
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بۆ جاری دووەم، تیکتۆکەری بەنێوبانگی عێراقی ناسراو بە "حسحس"، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە دەستگیرکرا.
 
رۆژی پێنجشەممە، عەقید عەباس بەهادلی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە تۆڕی رووداوی راگەیاند، "هێزە ئەمنییەکانمان تۆمەتبار حوسام ئەمیر، ناسراو بە "حسحس"یان دەستگیرکرد."
 
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاند، "دەستگیرکردنی حوسام ئەمیر بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و بڵاوکردنەوەی بابەتی نەشیاو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بووە."
 
بە گوتەی عەباس بەهادلی، حوسام ئەمیر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغدا راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆتایی مانگی ئایاری ساڵی 2025 'حسحس'ی بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بابەتی نەشیاو دەستگیر کرد، بەڵام دوای چەند رۆژێک لە بەرامبەر کەفالەتی دارایی ئازاد کرا.
 
حوسام ئەمیر، ناوسراو بە "حسحس"، یەکێک بوو لە کەسە دیارەکانی سۆشیاڵ میدیا، بەتایبەتی لە پلاتفۆرمی تیکتۆک، کە لایڤ و ڤیدیۆکانی ملیۆنان بینەریان هەبوو.
 
حوسام ئەمیر، ساڵی 1996 لە شاری فەللـوجەی پارێزگای ئەنبار لەدایکبووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."