لە بەغدا ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکی ئیسفەنج کەوتەوە

01-05-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ  

لە بەغدا ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکی ئیسفەنج کەوتەوە و بەرگریی شارستانیی عێراق دەڵێت، ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.
 
نەواس سەباح شاکر، هاوئاهەنگیکارى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیی عێراق بە رووداوی گوت: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تیمەکانمان ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد. جگە لە زیانی مادی، زیانی گیانی نەبوو. لیژنەیەک هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکەی دەکات".
 
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، نەواس سەباح شاکر گوتی، تاوەکو ئێستا بە فەرمی هۆکاری ئاگرەکە دیار نییە، بەڵام لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و تیمەکانی بەڵگەی تاوان خەریکی لێکۆڵینەوەن. 
 
ئاگرکەوتنەوەکە درەنگانی شەوی رابردوو بوو لە ناوچەی شوعلە لە باکووری رۆژئاوای بەغدا. ساڵی رابردوو لە عێراق زیاتر لە 20 هەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."