رووداو دیجیتاڵ
ملیۆنێک و 400 هەزار دەنکە حەبى هۆشبەر لە تۆپە قوماشی کۆگەیەکى شارى نەجەف دەدۆزرێتەوە، کە کۆمپانیایەک بەنیاز بووە بەقاچاخ ببیاتە دەرەوە.
ئاشکراکردنى ئەو حەبانە لەلایەن دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانیی عێراق بڵاوکرایەوە، حەبەکان لە جۆرى کێپتاگۆن بوون، کە سووریا بەرهەمهێنەرى سەرەکییەتى.
ئەو حەبانە لەنێو 440 تۆپە قوماشدا لە کۆگەیەکدا شاردرابوونەوە. بەپێى دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى، هەوڵدراوە لەڕێگەى کۆمپانیایەکى گواستنەوەوە بە قاچاخ ببرێنە دەرەوە.
یەکێک لە تۆمەتبارانى ئەو دۆسیەیە لە 30ـی ئادار دەستگیرکراوە، ئەو کاتە پسووڵەى پێ گیراوە و بە ناوى ئەو کۆمپانیایەى بەنیاز بووە ئەو بارە بگوێزێتەوە.
کێپتاگۆن، یەکێکە لەو جۆرە حەبانەى هۆشبەرە و مامەڵەکردن پێوەى بەبێ رەچەتەى پزیشک قەدەخەیە، عێراق یەکێکە لە رێگەکانى بەقاچاخبردنى ئەو حەبە بۆ وڵاتانى کەنداو.
لە دوو مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا لە عێراق 121 تۆڕى بازرگانی بە مادەى هۆشبەر پووچەڵکراونەتەوە، 1495 تۆمەتباریش دەستگیرکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ