رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت، لە ماوەیەکی دیاریکراودا سەرجەم بەندکراوانی سوودمەندبوو بە یاسای لێبووردنی گشتی ئازاد دەکەین و تاوەکو ئێستاش سەروو 2500 بەندکراو ئازادکراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی ئایاری 2025، ئەحمەد لعێبی، گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پڕۆسەی لێبووردنی گشتی بەردەوامە و تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە دوو هەزار و 500 بەندکراو لە چوارچێوەی یاساکەدا ئازادکراون."
ئەحمەد لعێبی گوتیشی، "بەگوێرەی توانامان هەوڵی تەواو دەدەین بۆ ئەوەی سەرجەم ئەوانەی یاساکە دەیانگرێتەوە، لە ماوەیەکی دیاریکراودا ئازادیان بکەین."
لە عێراقدا 30 بەندیخانە هەن، کە بە کۆی گشتی زیاتر لە 67 هەزار بەندکراویان تێدایە.
یاسای لێبووردنی گشتی لەگەڵ هەمواری یاسای باری کەسی و یاسای گەڕاندنەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنەکانیان، بە یەک پاکێج لە رۆژی 21-1-2025 لە پەرلەمانی عێراق پەسندکران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ