کەشناسی: لە عێراق خۆڵ دەبارێت و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

01-09-2025
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق و هەرێمی کوردستان، کاریگەریی شەپۆلی گەرما بەردەوام دەبێت. گوتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
 
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رۆژی دووشەممە 1ی ئەیلوول بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو دوو پلە نزمتر دەبێت، بەڵام خێرایی با لە نێوەڕاست و باشووری عێراق دەگاتە 20 تاوەکو 30 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا و ئەوەش دەکرێت خۆڵبارین لەگەڵ خۆی بهێنێت.
 
گوتەبێژی کەشناسیی عێراق گوتیشی، "پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا خۆڵ ببارێت و کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی ئاستی بینین هەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی نێوەڕاست و باشوور. هەروەها پلەی گەرما گۆڕانی کەمی بەسەردا دێت."
 
محەممەد کەلاری، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پلەی گەرما لەم چەند رۆژەی رابردوودا دابەزیوە، تاوەکو ئەم هەفتەیەش بەردەوام دادەبەزێت و لە نێوان 40-41 پلەی سیلیزی دەبێت."
 
بە گوتەی ئەو کەشناسە، لە هەر شوێنێک هەست بە گەرمای زیاتر کرا، ئەوا بەهۆی بەرزیی پلەی گەرما نییە، بەڵکو بەرزیی رێژەی شێیە لەو ناوچانە، بەتایبەت لە ناوچە سەوزاییەکان."
 
گوتیشی، "ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە بە رێژەیەکی کەم دەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ئاسمان نیمچە لێڵ دەبێت."
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای سبەى سێشەممە بەم شێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی  
سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 44 پلەی سیلیزی  
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
سۆران: 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا قسە بۆ رووداو دەکات

تۆم باراک بۆ رووداو: فیدرالی و ناناوەندیبوون وەهمن؛ سەرسامین بە پرۆسەی سیاسیی عێراق

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دەستەواژەکانی وەک "ناوەندیبوون، ناناوەندیبوون و فیدرالی" تەنیا "وەهمی حکومەتەکانن" و جەختی کردەوە کە واشنتن بڕیاردان لەسەر شێوازی بەڕێوەبردن بۆ خەڵکی ناوچەکە جێدەهێڵێ؛ هاوکات "سەرسامی"ی خۆی بە پرۆسەی سیاسی لە عێراق دەربڕی