بوومەلەرزەزانیی عێراق: مانگی رابردوو 20 بوومەلەرزە روویانداوە

01-09-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە مانگی ئابدا 43 بوومەلەرزە لە باشووری کوردستان و عێراق تۆمارکراون؛ 20 بوومەلەرزەیان لەنێوخۆ روویانداوە و 23 بوومەلەرزەکەی دیکە لە دەرەوەی عێراق و نزیک سنوورەکانی بوون.
 
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە رووداوی راگەیاند، "12 لەو بوومەلەرزانەی لە عێراقدا هەستیان پێکراوە لە نێوخۆی ئێران، 10 بوومەلەرزە لەنێو تورکیا و یەک بوومەلەرزەش لە سووریا نزیک سنوورەکانی عێراق روویانداوە."
 
وەک عامر جابری دەڵێ، لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 7 بوومەلەرزە، لە پارێزگای هەولێر 4 بوومەلەرزە، لە پارێزگای دهۆک 3 بوومەلەرزە، لە سنووری خانەقین لە پارێزگای دیالە 2 بوومەلەرزە، لە تەلەعفەر و مەخموور لە پارێزگای نەینەوا 3 بوومەلەرزە و بوومەلەرزەیەکیش لە پارێزگای کەرکووک روویداوە.
 
گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق گوتیشی، "گوڕی بوومەلەرزەکان بە گشتی لەنێوان 1.1 بۆ 4.4 پلەی رێختەر بوو و قووڵاییان لەنێوان 5 بۆ 30 کیلۆمەتر بوو. چالاکیی بوومەلەرزە لەنێوخۆی عێراقدا بە شێوەیەکی روون چڕبووەتەوە."
 
بە گوتەی عامر جابری، "بوومەلەرزەکانی مانگی رابردوو هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە."
 
هەر بە گوێرەی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، لە مانگی تەممووزدا 38 بوومەلەرزەیان لە عێراق تۆمارکردبوون کە 15یان لە باشووری کوردستان بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."