دۆخى سیاسی و کۆچى بەتەمەنەکان بازاڕى ئەنتیکی لە بەغدا سست کردووە

02-09-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
  گۆڕانی خواستی جیلی تازە هۆکارێکە بۆ کزبوونی بازاڕەکە.
گۆڕانی خواستی جیلی تازە هۆکارێکە بۆ کزبوونی بازاڕەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە بازاڕی ئەنتیکی بەغدا، کاڵا زۆرە و کڕیار کەم. خواست لەسەر کاڵا و کەلوپەلە کۆنەکان کەم بووەتەوە. هۆکارەکەی دۆخی سیاسی و کۆچی بەتەمەنەکانە.
 
فیراس عەبدوڵا، دووکاندارە و باس لەوە دەکات، "چەند هۆکارێک هەن بۆ ئەوەی بازاڕی ئەنتیک پاشەکشە بکات، هۆکاری سەرەکی دۆخی گشتییە لە ناوچەکە، مەبەستم رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە. بازاڕەکە بەر لە 10 ساڵ جیاواز بوو لەوەی ئێستا هەیە، ئەوە جگە لەوەی خواستی نەوەکان گۆڕاوە، ئەو کەسانەی کە حەزیان لەم کەلوپەلانە بوو بە مس، زیو، فەرش، تابلۆ و هەموو ئەنتیک کۆنەکان، یان کۆچیان کردووە یان مردوون."
 
فەرشی چنراو، ئەنتیکی کۆن و دەفری مس، دیارترین کاڵاکانی ئەو بازاڕەن.
 
پێشتر هاووڵاتییان بۆ جوانکاریی ناوماڵ و دیاری ئەو جۆرە کاڵا و ئەنتیکانەیان دەکڕی، ئێستا خواستەکە لەگەڵ گۆڕانی تەمەنى کڕیارەکان گۆڕدراوە.
 
عەبدولکەریم ماجید، دووکاندارە و ئاماژە بەوە دەدات، "گەشتیار رۆڵی گەورەی هەیە لە بووژاندنەوەی وڵات، ئێمە کێشەی نەبوونی گەشتوگوزارمان هەیە. پێویست بوو ئەو شاندانەی کە سەردانی عێراق دەکەن وەزارەتی رۆشنبیری یان وەزارەتی دەرەوە ئەم شوێنە وەک پایەیەکی شارستانی تۆمار بکەن بۆ ئەوەی بێن و ئێرە ببینن."
 
بازاڕی ئەنتیکی بەغدا دیارترین ئەو شوێنانەیە کە کاڵای کۆن و دەستکردی لێ دەفرۆشرێت کە لە 2018ـەوە نوێ کراوەتەوە.
 
هەندێک لەو کەسانەی ئێستاش سەردانی بازاڕەکە دەکەن، تەنیا بۆ بینینی کاڵا و ئەنتیکەکانە نەک کڕین.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە