دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی لە عێراق دەستیپێکرد

01-10-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان لە عێراق بۆ مانگی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 01-10-2024 هەردوو بانکی رافیدەین و رەشید، کە دوو بانکی حکومین لە عێراق، لە دوو راگەیێندراوی جیادا بڵاویانکردەوە، دەستیان بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینیی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی تشرینی یەکەم کردووە.
 
هەردوو بانکەکە داوایان لە خانەنشینان کردووە سەردانی لقەکانی هەردوو بانکەکە و نووسینگەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکەیان.
 
نزیکەی 250 هەزار خانەنشینی مەدەنی و سەربازی لە هەرێمی کوردستان هەن. هێشتا خانەنشینان و مووچەخۆرانی دیکەی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە.
 
نزیکەی چوار ملیۆن خانەنشین لە عێراقدا هەن. پارەی تەرخانکراو بۆ مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لە خشتەی بودجەی ساڵی 2024ی عێراق زیاتر لە 13 تریلیۆن دینارە. 
 
24ی ئۆکتۆبەری 2023 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، لەنێویاندا زیادکردنی 100 هەزار دینار بۆ ئەو خانەنشینانەی مووچەکەیان لە یەک ملیۆن دینار کەمترە و بڕیارەکە لە تشرینی دووەمی ئەو ساڵەوە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی گەیشتنی ژمارەیەک ئاوارەی لوبنانی بۆ عێراق

UNHCR بۆ رووداو: زیاتر لە 6.500 پەنابەری لوبنانی گەیشتوونەتە عێراق

ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) بە رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 6 هەزار و 500 پەنابەری لوبنانی لە رێگەی دەروازەی قائیم و فڕۆکەخانەکانی بەغدا و نەجەف گەیشتوونەتە عێراق