کۆچ و کۆچبەران: ئەمشەو زیاتر لە 850 هاووڵاتی لە کەمپی هۆلەوە دەگەنەوە عێراق

01-12-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێ، ئەمشەو دەیان خێزانی دیکەی عێراقی لە کەمپی هۆڵەوە دەگەڕێندرێنەوە کە زیاتر لە 850 کەسن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، یەکی کانوونی یەکەمی 2025، عەلی جەهانگیر، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمشەو کاروانی 31ی هاووڵاتییانی عێراق لە کەمپی هۆلەوە دەگەڕێندرێنەوە کە 240 خێزانن و زیاتر لە 850 کەسن".
 
کەمپی هۆل کەوتووەتە باشووری رۆژهەڵاتی شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)دایە. بەشێک لەوانەی لە کەمپەکەن عێراقین و هاوژین و منداڵی چەکدارانی پێشووی داعشن. 
 
عەلی جەهانگیر رایگەیاند، ئەو خێزانانە لەدوای گەیشتنەوەیان دەبرێنە کەمپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا بۆ شیاندنەوەیان.
 
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو خێزانە عێراقییانە لە کەمپی هۆڵەوە بۆ عێراق بەڕێکەوتوون.
 
گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گوتی، وەزارەتەکەی 28 پاسی ناردووەتە کەمپی هۆل بۆ گەڕاندنەوەی ئەو خێزانانە.
 
وەزارەتی كۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان رێککەوتووە تاوەکو ساڵی 2027 هیچ خێزانێکی عێراقی لەو کەمپە نەمێنێت و سەرجەمیان بگەڕێندرێنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە