کۆمیسیۆن سزای چوار بەربژێری هاوپەیمانیی تەسمیم دەدات

02-01-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە 12 ملیۆن دینار سزای چوار بەربژێری هاوپەیمانی تەسمیم دەدات کە یەکێکیان ئەسعەد عیدانی، سەرۆکی لیستەکە و پارێزگای بەسرەیە.
 
ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیاریدا دۆسیەکانیان رەوانەی دەستەی دەستپاکی و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بکرێت.
 
ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 28-12-2023، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆبووەتەوە و گفتوگۆی لەسەر یاداشتێکی نووسینگەی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کرد سەبارەت بە سکاڵای سەر بەربژێرەکان، دوای گەنگەشە و تاوتوێکردن ئەنجوومەنەکە بڕیاریداوە، بە سەپاندنی 3 ملیۆن دینار وەک پێژاردنی دارایی  بەسەر هەریەک لە بەربژێرانی هاوپەیمانی تەسمیم لە پارێزگای بەسرە (ئەسعد عەبدولئەمیر عیدانی، ئوسامە عەبدورەزا سەعد، موهەند جەعفەر ساڵح مازنی و سەفا نەسیم  عۆدە)، بەهۆی سەرپێچیکردنی مادەی 10ی تایبەت بە رێکخستنی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ژمارە 2ی 2023 و مادەی (5/دووەم) رێکخستنی سکاڵا و تانەکان لە 2023.
 
هەروەها ئەنجوومەنەکە بڕیاریدا دۆسیەکە رەوانەی لیژنەی هاوبەش بکرێت لە دەستەی دەستپاکی و دیوانی چاودێری دارایی تایبەت بە پێداچوونەوە و وردبینی رێکارەکانی تایبەت بە پێدانی زەوی نیشتەجێبوون لە پارێزگاکاندا لە ماوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان. هەروەها کارگێڕی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆن راسپێردرا رێکاری پێویست بگرێتەبەر. 
 
لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە، هاوپەیمانی تەسمیم بە سەرۆکایەتی ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە 281,370 دەنگی هێناو و 12 کورسی ئەنجوومەنەکەی بردەوە. ئەسعەد عیدانی بەتەنیا 164774 دەنگی هێناوە.
 
ژمارەی کورسی و دەنگی لایەنەکان لە بەسرە
 
- تەسمیم: 281,370؛ 12 کورسی 
 
- نەبنی: 117,004 دەنگ؛ پێنج کورسی
 
- دەوڵەتی یاسا: 63,497 دەنگ؛ سێ کورسی
 
- قیوەی دەولە: 34,047 دەنگ؛ یەک کورسی
 
- هاوپەیمانى ئەساس: 21,193  دەنگ؛ یەک کورسی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."