شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بۆ رووداو: سوودانی خۆی سەرپەرشتیی دۆسیەی ئەمنی دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لە گۆڕانکاری لە دەسەڵاتە ئەمنییەکان دەکرێت و رایدەگەیێنێت، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان خۆی راستەوخۆ سەرپەرشتیی دۆسیە ئەمنییەکان دەکات.
 
فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، 3ی ئاداری 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە گواستنەوەی دەسەڵاتە ئەمنییەکان یان گۆڕانکاری لە ئیدارەی بازگەکان بڵاوکراونەتەوە، هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورن لە راستییەوە."
 
سەعد مەعن گوتیشی، محەممەد شیاع سوودانی، وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، "بە شێوەیەکی کەسی و راستەوخۆ سەرپەرشتیی هەردوو دۆسیەی ئەمنی و سەربازی دەکات."
 
سەبارەت بە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بەغدا، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوە کرد، سوودانی هەوڵێکی بێوچان دەدات بۆ بەهێزکردنی رۆڵی دیپلۆماسیی عێراق بە مەبەستی راگرتنی شەڕ لە ناوچەکەدا، ئەوەش لە رێگەی پەیوەندییە بەردەوامەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی ناوچەکە و جیهان.
 
سەعد مەعن راشیگەیاند: "قۆناخی ئێستا پێویستی بە یەکخستنی ریزەکان و وەلانانی ناکۆکییەکان هەیە، بۆ ئەوەی عێراق لە ململانێکان دووربێت و بتوانێت وەک ناوبژیوانێک رۆڵ بگێڕێت بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان."
 
فەریق سەعد مەعن داوای لە هاووڵاتییان و دەزگاکانی راگەیاندن کرد زانیاری و هەواڵەکان تەنیا لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگرن، هۆشداریشی دا لەو هەوڵانەی کە دەیانەوێت لەم بارودۆخەدا "ئاژاوە" بنێنەوە و رای گشتی بەلاڕێدا ببەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆپێشاندەران لە نزیک ناوچەی سەوزی بەغدا. وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆ لایەنگرانیان: کاژێر 8 وەرنە سەر شەقام

بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی ئەمنی و ئەگەری دروستبوونی پێکدادان، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداریی داوەتە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی. بەهیچ شێوەیەک لە ناوچەی سەوز و پردی هەڵواسراو و ئەو شوێنانەی خۆپێشاندانی تێدا دەکرێت، نزیک نەبنەوە.