باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتییانی: مەچنە باڵیۆزخانە لە بەغدا و کۆنسووڵخانە لە هەولێر

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشدارییەکی بەپەلە ئاراستەی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە عێراق دەکات و داوایان لێدەکات لە شوێنەکانی خۆیان بمێننەوە و بەهیچ شێوەیەک نزیکی باڵیۆزخانە لە بەغدا و کۆنسووڵخانەی گشتی لە هەولێر نەبنەوە.
 
رۆژی دووشەممە، 2ی ئاداری 2026، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە راگەیێندراوێکدا داوای لە ئەمریکییەکان کرد "ئەوپەڕی وریایی" بنوێنن. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق ئامۆژگاری هاووڵاتییانی دەکات وریاییەکی زیاتر بنوێنن، کەمتر دەربکەون و لە شوێنەکانی خۆیان بمێننەوە."
 
سەبارەت بە هۆکاری ئەم هۆشدارییە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بە مەترسیی گرووپە چەکدارەکان کردووە و دەڵێت: "ئەو گرووپانەی هاوپەیمانی ئێرانن، هێشتا مەترسییەکی گەورەن بۆ سەر ئاسایشی گشتی؛ هەروەها راپۆرتەکان باس لە بوونی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە ئاسمانی عێراقدا دەکەن."
 
باڵیۆزخانەکە هۆشداریشی داوە کە خۆپێشاندانەکان لەوانەیە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بگۆڕدرێن بۆ تووندوتیژی، بۆیە پێویستە هاووڵاتییانیان لە هەر جۆرە گردبوونەوە و قەرەباڵخییەک دووربکەونەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق "ناوچەی سەوز"یان لە بەغدا داخستووە. باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە روونی داوا لە هاووڵاتییانی دەکات: "لەژێر رۆشنایی رێکارە ئەمنییە تووندەکاندا، هەوڵ مەدەن بچنە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا یان کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر."
 
نێردەی ئەمریکا لە عێراق بڕیاریداوە سەرجەم کارە کونسوڵییەکان و خزمەتگوزارییە رۆتینییەکان بۆ هاووڵاتییانی ئەمریکی بە شێوەیەکی کاتی رابگرێت. هاوکات سەرجەم فەرمانبەرانی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی راسپاردووە لە شوێنەکانی خۆیان بمێننەوە و هاتووچۆ نەکەن.
 
ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار و بانگەواز بۆ ئەنجامدانی خۆپێشاندانی بەرفراوان لە دژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە چەندین شاری عێراق دەکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئەو چوار چەکدارەی حەشدی شەعبی کە لە قائیم کوژراون

حەشدی شەعبی دەڵێت لە هێرشێکی ئەمریکادا لە قائیم چوار چەکداریان کوژران

حەشدی شەعبی دەڵێت هێرشەکە بە دوو قۆناخ بووە و هێزەکانی بەهاناوەچوونی کردووەتە ئامانج. دوای هێرشی یەکەم و لە کاتی گەیشتنی هێزی پشتیوانی بۆ بەهاناوەچوونی قوربانییان، فڕۆکەکان جارێکی دیکە هەمان شوێنیان بۆردوومان کردووەتەوە."