گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆ لایەنگرانیان: کاژێر 8 وەرنە سەر شەقام

02-03-2026
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن بەغدا خۆپێشاندان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە بەغدا رێکارە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە "ئەوپەڕی ئامادەیی" و هێزێکی زۆری ئەمنی رەوانەی دەوروبەری ناوچەی سەوز کراوە. ئەوەش دوای بانگەوازی گرووپە چەکدارەکان بۆ خۆپێشاندان لە دژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کاژێر 08:00ی ئەمشەو.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 2ی ئاداری 2026، هێزە ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە دانانی بەربەستی کۆنکرێتی لەسەر "پردی هەڵواسراو" و دەوروبەری، وەک هەنگاوێکی خۆپارێزی بۆ رێگری لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و پاراستنی دەروازەکانی ناوچەی سەوز.
 
گرووپە چەکدارەکان و لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بانگەوازێکیان بڵاوکردووەتەوە. لەو بانگەوازەدا داوا لە لایەنگرانیان دەکەن کاژێر 08:00ی ئەمشەو لە بەردەم "پردی هەڵواسراو" کۆببنەوە.
 
لە بەشێکی بانگەوازەکەدا کە ئاڕاستەی لایەنگرانیان کراوە، هاتووە: "خوێنی رابەرمان هێشتا وشک نەبووەتەوە.. ئەمشەو کاژێر 8 لەسەر پردی هەڵواسراو بن بۆ پشتگیریکردنی شەهیدەکەمان و لە ئامادەبوون کەمتەرخەم مەبن."
 
ئەم جموجۆڵە ئەمنییانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن بەهۆی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گەیشتووەتە لووتکە. هێزە ئەمنییەکانی عێراق مەترسی ئەوەیان هەیە خۆپێشاندەران هەوڵی چوونە ناو ناوچەی سەوز و هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا بدەن.
 
بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی ئەمنی و ئەگەری دروستبوونی پێکدادان، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداریی داوەتە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی. باڵیۆزخانەکە داوای لە ئەمریکییەکان کردووە لە شوێنەکانی خۆیان بمێننەوە و بەهیچ شێوەیەک لە ناوچەی سەوز و پردی هەڵواسراو و ئەو شوێنانەی خۆپێشاندانی تێدا دەکرێت، نزیک نەبنەوە.
 
ئێستا ئاستی ئامادەباشی لە دەوروبەری باڵیۆزخانەکان بەرزکراوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان لە چاودێرییەکی وردی مەیدانیدان بۆ رێگری لە هەر جۆرە پێشێلکارییەک.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بزووتنەوەی نوجەبا

بزووتنەوەی نوجەبا: بەناوی دیموکراسییەوە سامانی وڵاتان دەدزرێت

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا رایدەگەیێنێت، "بکوژە تاوانبارەکان" هیچ نیەتێکی باشیان بەرامبەر گەلانی ناوچەکە نییە و تەنیا دەیانەوێت لەژێر ناوی دیموکراسیدا سامانی وڵاتان ببەن و جەنگی ناوخۆیی هەڵگیرسێنن.