فوئاد حوسێن: عێراق کەوتووەتە ژێر کاریگەرییەکانی شەڕ

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێ، وڵاتەکەی بە شێوەیەکی راستەوخۆ کەوتووەتە ژێر کاریگەرییەکانی شەڕ و هۆشداریش دەدات لەوەی بەردەوامیی شەڕەکە ناوچەکە بەرەو "پشێوی"زیاتر دەبات.
 
رۆژی دووشەممە 2ی ئاداری 2026، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هەیمش فۆکنەر، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیشت و پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانی بۆ سەر ناوچەکە تاوتوێ کران. 
 
بەگوێرەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هەردوولا هەڵسەنگاندنی گشتگیریان بۆ دۆخی مەیدانی و سیاسی کردووە. وەزیرە بەریتانییەکە هەڵوێستی نوێی وڵاتەکەی بۆ فوئاد حوسێن روونکردەوە سەبارەت بە "رێگەدان بە هێزەکانی ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی هەندێک لە دامەزراوەکان و ئاسانکاریی رێکارە پەیوەندیدارەکان."
 
فوئاد حوسێن گوتی: "عێراق ئێستا بە شێوەیەکی راستەوخۆ کاریگەریی شەڕی لەسەرە" و هۆشداریشی داوە کە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە دەبێتەهۆی تێکچوونی زیاتری سەقامگیری و "دروستبوونی دۆخێکی پشێوی لە ناوچەکەدا."
 
وەزیری دەرەوەی عێراق پرسیاری لەبارەی ئامانجەکانی "درێژکردنەوەی ماوەی ململانێکان" کردووە، لەکاتێکدا شەڕەکە زیانی مرۆیی و ئەمنی و تێکچوونی دۆخی لێدەکەوێتەوە.
 
فوئاد حوسێن داوای چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکانی کردووە بۆ گەیشتن بە "ئاگربەستێکی دەستبەجێ" بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی ئاڵۆزییەکان و رەخساندنی زەمینە بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا. وێنە: AFP

سەرایا ئەولیا دەم: بە رەوە درۆنێک بنکەی ڤیکتۆریامان لە بەغدا کردە ئامانج

ئەو گرووپە چەکدارییە چەند جارێک هێرشی کردووەتە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، شەوی دووشەممە گرووپەکە دوو هێرشی درۆنی و مووشەکی بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە ئەستۆگرت.