ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بۆ رووداو: لەنێو چەکدارە داعشە گوازراوەکانی سووریا کوردیش هەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاشکرای دەکات، لێکۆڵینەوە لە 2500 دۆسیەی ئەو چەکدارانەی رێکخراوی داعش کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوازراونەتەوە کۆتایی هاتووە و دەشڵێت، چەکداری کورد لەنێو گیراوەکاندا هەن و بەمزووانە ئامارەکانیان بڵاودەکەنەوە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 2ی نیسانی 2026، لەما فازڵ، بەرپرسی یەکەی لێکۆڵینەوە لە ناوەندی نیشتمانی بۆ هاریکاری دادوەریی نێودەوڵەتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو چەکدارانەی داعش کە لە سووریاوە رادەستی عێراق کراونەتەوە، بەردەوامە.
 
ناوەندی نیشتمانی بۆ هاریکاری دادوەریی نێودەوڵەتی کە سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقە، دۆسیەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی لە ئەستۆدایە.
 
ئەو چەکدارانەی پێشووی داعش کە لە سووریاوە گوازرانەوە بۆ عێراق ژمارەیان پێنج هەزار و 704 کەسە. بەرپرسەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوە لە 2500 دۆسیەی ئەو چەکدارانە تەواو کراوە و کارکردن لەسەر دۆسیەکانی دیکەش بەردەوامە.
 
''لەنێو داعشەکاندا کورد هەن''
 
لەبارەی بوونی چەکدارانی کورد لەنێو ئەو گرووپانەی لە سووریاوە گەڕێندراونەتەوە، لەما فازڵ ئاشکرای کرد کە "کوردی سووریا، عێراق و تورکیایان تێدایە."
 
ئەو بەرپرسەی دادوەری دەشڵێت، "بەمزووانە ئامارە وردەکانی پەیوەست بەو بابەتە بڵاودەکەینەوە."
 
بەگوێرەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، کۆی گشتی ئەو ئەندامانەی داعش، پێنج هەزار و 704 کەسن؛ 467 ـیان عێراقی، چوار هەزار و 253ـیان عەرەبی ناعێراقین کە سێ هەزار و 543ـیان سووریایین و هەروەها 983 ـیان بیانین.
 
سەبارەت بە چارەنووسی ئەو چەکدارانەی خەڵکی وڵاتانی دیکەن، لەما فازڵ دەڵێت، چەند وڵاتێکی بیانی داوای فەرمییان پێشکێش کردووە بۆ وەرگرتنەوەی هاووڵاتییەکانیان کە لە ریزەکانی داعشدا بوون و ئێستا لە عێراق دەستبەسەرن.
 
بەرپرسەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری گوتی، "بابەتی رادەستکردنەوەیان لەم قۆناخەدا هێشتا زووە، چونکە ناتوانرێت هیچ رێکارێکی لەو شێوەیە بگیرێتەبەر تاوەکو لێکۆڵینەوەکان لەلایەن دادگەی تایبەتمەندەوە تەواو نەبن و حوکمەکەیان دیاری نەکرێت."
 
لە 21ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئۆپەراسیۆنی گواستنەوەی ئەو دەستگیرکراوانەی داعشی لە سووریاوە بۆ نێو خاکی عێراق دەستپێکرد.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، سەرجەم ئەو دەستگیرکراوانە لە گرتووخانەی ناوەندیی بەغدا دەستبەسەرن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لەسەر بارهەڵگرێک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بۆ رووداو:چیدی ئۆتۆمبێلی دزراو و کێشەدار نایەتە نێو عێراق

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت، بەستنەوەی پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول) بە سیستمی ئەسیکۆداوە، چاودێریی سەر ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکان تووندتر دەکات و رێگری دەکات لە هاتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە وڵاتی سەرچاوەوە کێشەی یاساییان هەیە.