رووداو دیجیتاڵ
دوای 11 ساڵ لە داخستنی، دەروازەی سنووریی وەلید لە رۆژئاوای عێراق لەگەڵ سووریا بە فەرمی کرایەوە.
کردنەوەی ئەو دەروازەیە رۆژی پێنجشەممە، 2ی نیسانی 2026، بەڕێوەچوو.
عەلائەدین قەیسی، گوتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: کردنەوەی دەروازەکە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەردوو وڵات بووە. لەلایەنی عێراقییەوە عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق و سامر قاسم، سەرۆکی دەستەی گشتیی گومرگ، لەبەرامبەریشدا قوتەیبە بەدەوى، سەرۆکی دەستەی گشتیی دەروازە و گومرگی سووریا ئامادە بووە.
دوای 11 ساڵ لە داخستنی، ئەمڕۆ بە فەرمی دەروازەی سنووریی وەلید لە رۆژئاوای عێراق لەگەڵ سووریا کرایەوە.
— Rudaw (@Rudawkurdish) April 2, 2026
ماوەی دوو رۆژە نەوتی ڕەشی عێراق لە دەروازەی وەلید لەگەڵ سووریا هەناردە دەکرێت بۆ بەندەرەکانی ئەو وڵاتە. pic.twitter.com/WcFZ9zrmLp
ئەو دەروازەیە لە سنووری ناحیەی وەلیدی سەر بە قەزای روتبەی پارێزگای ئەنبارە، لە دەستپێکی شەڕی داعشەوە لە ساڵی 2014 لەلایەن عێراقەوە داخراوە.
عەلائەدین قەیسی رایگەیاند، کردنەوەی ئەو دەروازەیە هاوکات بووە لەگەڵ تێپەڕینی تانکەری گواستنەوەی نەوت بۆ سووریا، ئەوەش لەدوای ئەوەی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، دەست بە هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی دەروازەی وەلید بۆ سووریا و لەوێشەوە بۆ بازاڕە جیهانییەکان کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ