کۆمیسیۆن 47 بەربژێر دەگەڕێنێتەوە و 71ـی دیکە دووردەخاتەوە

02-09-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوورخستنەوەی 71 بەربژێری راگەیاند کە 52یان بەهۆی پێشینەی بەعسیبوونەوە بووە. 47 بەربژێری دوورخراوەش گەڕێنراونەتەوە، کە یەکێکیان بەربژێری پارتی بووە لە کەرکووک.
 
بەگوێرەی چەند بڕیارێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، کە لە رۆژانی 31ـی ئاب و یەکی ئەیلوولی 2025 دەرچوون، 47 بەربژێر گەڕێندراونەتەوە، 19یان پێشتر بە تۆمەتی بەعسیبوون دوورخرابوونەوە، دوای تانەدان لە بڕیارەکە لە دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن بڕیاری گەڕاندنەوەیان دراوە.
 
ئەمیرە کەریم حەمەلاو، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک یەکێکە لەو بەربژێرانەی دوای دوورخستنەوەی گەڕێنراونەتەوە.
 
بەگوێرەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی کۆمسیاران 71 بەربژێری دیکە دوورخراونەتەوە دوای ئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان وردبینی لە دۆسیەکانیاندا کراوە.
 
52 لەو بەربژێرانە، بڕگەی پێنج لە مادەی 7ـی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەیانگرێتەوە، کە تایبەتە بەو کەسانەی کە پێشینەی بەعسیبوونیان هەیە. بەربژێرەکانی دیکە بەهۆی پێشینەی تاوان دوورخراونەتەوە.
 
کۆمسیۆن 8 بەربژێری دیکەی ئاگادارکردووەتەوە کە بەڵگەی پێویست بدەنە کۆمیسیۆن لەبارەی یەکلابوونەوەی دۆسییەکانیان لە دادگا.
 
نزیکەی 8000 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەربژێرکردبوو، بەڵام زیاتر لە 600 بەربژێریان گۆڕدراون یان بە هۆکاری جیا جیا دوورخراونەتەوە.
 
هەڵبژاردنەکە 11ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ دەکرێت؛ هەر پارێزگایەکی عێراق و هەرێمی کوردستان بازنەیەکی هەڵبژاردنە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشێک لەو مۆرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە

لە دەروازەیەکی عێراقدا دەست بەسەر 240 مۆری ناوی دەرماندا گیرا

لە دەروازەی سنووریی ترێبلی عێراق دەست بەسەر 240 مۆری ناوی دەرماندا گیرا، کە هەوڵ دەدرا لە رێگەیانەوە دەرمانی بەرهەمهێندراوی نێوخۆیی بکرێتە دەرمانی براندی جیهانی