وەزارەتى نەوتى عێراق: مانگی پێشوو زیاتر لە 473 هەزار بەرمیل نەوتی کێڵگەى گەیارە هەناردە کراون

02-10-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مانگى ئەیلوولى رابردوو عێراق زیاتر لە 103 ملیۆن بەرمیل نەوتى فرۆشتووە، کە بەهاکەی زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار بووە و بەراورد بە مانگى ئاب، داهاتەکەى نزیکەى 500 ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.
 
وەزارەتى نەوتى عێراق ئامارى بەرایی فرۆش و داهاتى نەوتى بۆ مانگى ئەیلوولى 2023 بڵاوکردەوە، کە لەو مانگەدا 103 ملیۆن و 43 هەزار و 199 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، 102 ملیۆن و 220 هەزار و 441 بەرمیل لە کێڵگەکانى نەوتى ناوەڕاست و باشوورى عێراقەوە و 473 هەزار و 335 بەرمیل لە کێڵگەى گەیارە لە موسڵ و 449 هەزار و 423 بەرمیلى لە کێڵگەکانى کەرکووکەوە هەناردە کراون.
 
ئەوە لەکاتێکدایە کە مانگى ئابى رابردوو بڕى نەوتى هەناردەکراو لە کێڵگەى گەیارە 420 هەزار و 991 بەرمیل نەوت بووە.
 
هەناردەکردنى رۆژانەى نەوت لە مانگى ئەیلوولدا سێ ملیۆن و 438 هەزار بەرمیل نەوت بووە.
 
بەگوێرەى یاساى بودجەى گشتیى عێراق، دەبێت رۆژانە عێراق سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکات بۆ پڕکردنەوەى پارەى بودجە، کە 198 تریلیۆن دینارە.
 
وەزارەتى نەوت ئاماژەى بەوە داوە، تێکڕاى نرخى یەک بەرمیل نەوت لە مانگى ئەیلوولدا 92.5 دۆلار بووە، داهاتى فرۆشتنى نەوت لەو مانگەدا نۆ ملیار و 494 ملیۆن دۆلار بووە.
 
ئەوەش لە کاتێکدایە مانگى ئابى رابردوو، عێراق 106 ملیۆن و 122 هەزار و 679 بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە و داهاتەکەشى هەشت ملیار و 997 ملیۆن و 851 هەزار دۆلار بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."