سوودانی: تاوەکو ناوەڕاستی 2024 هیچ وەزارەت و دامەزراوەیەک نامێنێت بە پارەدانی ئەلیکترۆنی کار نەکات

03-01-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت، تاوەکو ناوەڕاستی 2024 هیچ وەزارەت و دامەزراوەیەک نامێنێت بە پارەدانی ئەلیکترۆنی کار نەکات و دەشڵێت، "رێگە نادەین وەزارەت و دامەزراوەکان بە رێکاری کۆن بەردەوام بن."
 
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە (03-01-2024)ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق قسەی بۆ وەزیرەکانی کرد و رایگەیاند، "لە حکومەتەوە رێکارەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی-مان دەستپێکردووە، باجەکانی حکومەت لە هەموو وەزارەتەکان چەندن و پێویستە مامەڵەکردنیان بە پارەدارکردنی ئەلیکترۆنی بێت و کۆتایی بەم بابەتە بهێنین."
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، "رێگە نادەین وەزارەت، دەستە، دامەزراوە و پارێزگا بە رێکاری کۆن بەردەوام بن و کار بە پارەدانی کاش بکەن. هەموو رێکار، بڕیارەکان و هاندانی کۆمپانیاکان بەم ئاراستەیەن، بۆیە لە ئێستاوە تاوەکو ناوەڕاستی 2024، هیچ وەزارەت و دامەزراوەیەک نامێنێت بە پارەدانی ئەلیکترۆنی کار نەکات."
 
محەممەد شیاع سوودانی گوتیشی، "سەرەتا گوتمان با هەردوو بژارە بدەینە لایەنەکان بە کاش، یان POS، بەڵام ئێستا ئەمە نییە و پارەدان تەنیا دەبێت ئەلیکترۆنی بێت."
 
پارەدانی ئەلیکترۆنی لە رێگەی کارتی بانکییە، هاووڵاتییان دەتوانن بە شێوازی ئەلیکترۆنی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانیان دەستەبەر بکەن. حکومەتیش لەم رێگەوە کارەکانی رایی دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."