موسەننا ئەمین: بۆ سەرۆککۆمار سێ فراکسیۆن دەنگم پێدەدەن و چاوەڕوانی پارتیش دەکەین

03-01-2026
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، بەنیازە خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بەربژێر بکات و سێ فراکسیۆنی کوردستانی بەڵێنیان پێداوە دەنگی پێبدەن. 
 
ئەمڕۆ شەممە، موسەننا ئەمین، کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیشە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەنیازم خۆم بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەربژێر بکەم، لەگەڵ ئەو فراکسیۆنانەی کە لێمانەوە نزیکن (نەوەی نوێ، کۆمەڵی دادگەری و رەوتی هەڵوێست) قسەمان کردووە و بەڵێنیان داوە دەنگم پێبدەن."
 
چەند رۆژێکە دەرگەی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوەتەوە و تاوەکو 5ی مانگ دەرفەت لەبەردەم هەر عێراقییەک هەیە کە مەرجەکانی تێدابێت، خۆی بەربژێر بکات.
 
موسەننا ئەمین گوتی: "بۆ یەکلایی بوونەوەی بەربژێرکردنم، چاوەڕێی بڕیاری مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەم دەکەم. تاوەکو ئێستاش دیارنییە پارتی بەربژێری دەبێت یان نا، هەروەها دیاریش نییە لەگەڵ یەکێتی لەسەر بەربژێرێک رێکدەکەوێت یان نا، ئەگەر بەربژێری نەبوو و لەگەڵ یەکێتی رێکنەکەوت، ئێمە داوای دەنگیان لێدەکەین."
 
لەبارەی هەڵوێستی فراکسیۆنە شیعە و سوننەکانیش گوتی: "دەستمان بە گفتوگۆ کردووە، بەڵام دەمانەوێ بەرچاومان روون بێت و بزانین چۆن دەچینە نێو پرۆسەکەوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."