موقتەدا سەدر سەرجەم بارەگا مەدەنییەکانی رەوتەکەی دادەخات

03-02-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رێبەری رەوتی سەدر سەرجەم بارەگا مەدەنییەکانی رەوتەکەی لە مانگەکانی رەجەب، شەعبان و رەمەزان دادەخات و دەڵێت، خەریکی خوداپەرستن دەبن.
 
رۆژی 3ی شوباتی 2024 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە مانگە پیرۆزەکانی پەرستندا کە مانگی رەجەب، شەعبان و رەمەزانی پیرۆزە، پێویستە روو لە خوداپەرستی، نوێژ، تەوبەکردن بکرێت و واز لە دونیا بهێندرێت."
 
موقتەدا سەدر داوا دەکات، سەرجەم بارەگا مەدەنییەکانی رەوتەکەی دابخرێن تەنیا مەزارگە، مزگەوت، قوتابخانە و کارەکانی بنیان مەرسووس نەبێت.
 
بڕیارەکەی رێبەری رەوتی سەدر لایەنە چەکدارییەکەی رەوتەکەی ناگرێتەوە. هێزی چەکداریی رەوتی سەدر ناوی سەرایا سەلامە، کە لیواکانی 313 و 314ی حەشدی شەعبی پێکدەهێنن.
 
رێبەری رەوتی سەدر دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری 2021دا بە بەدەستهێنانی 73 کورسی پەرلەمانی عێراق بوو بە هێزی یەکەم، لە 15ـی حوزەیرانی 2022دا کشانەوەی لە پڕۆسەی سیاسی راگەیاند و لەو کاتەوە جار جار داوای خۆپێشاندان و نوێژی یەکگرتوویی دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."