رووداو دیجیتاڵ
مانگی کانوونی دووەمی رابردوو، عێراق زیاتر لە 107 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، کە 6.4 ملیۆن بەرمیلی لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە بووە، بەراورد بە مانگێک پێش خۆى، هەناردەى نەوتى عێراق کەمیکردووە و هەرێمى کوردستان زیادی کردووە.
بەگوێرەی ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) کە دەست رووداو کەوتووە، لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوودا عێراق 107 ملیۆن و 616 هەزار و 221 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.
بڕی ئەو نەوتەی لە رێگەی بەندەری بەسرە هەناردە کراوە، 101 ملیۆن و 160 هەزار و 350 بەرمیل بووە.
نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان کە لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردە کراوە، گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 455 هەزار و 871 بەرمیل.
هەناردەی رۆژانەی نەوتی عێراق لە رێگەی بەندەری بەسرەوە گەیشتووەتە 3.3 ملیۆن بەرمیل، هەناردەی رۆژانەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش 208.3 هەزار بەرمیل بووە.
بەراورد بە مانگی کانوونى یەکەمى 2025، هەناردەی نەوتی عێراق لە کانوونى دووەمى ئەم ساڵ، 34 ملیۆن و 840 هەزار بەرمیل کەمیکردووە، بەڵام هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان 458 هەزار و 344 بەرمیل زیادی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ