بوومەلەرزەزانیی عێراق: مانگی رابردوو 8 بوومەلەرزە لە باشووری کوردستان روویانداوە

03-04-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێت، مانگی رابردوو هەشت بوومەلەرزە لە باشووری کوردستان روویانداوە.
 
رۆژی چوارشەممە، 3ی نیسانی 2024 عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مانگی رابردوو 22 بوومەلەرزەیان تۆمار کردوون، کە 8یان لە باشووری کوردستان روویانداوە، 12یان لە باکووری کوردستان و تورکیا روویانداوە، یەک لە ئێران و ئەوی دیکەش لە سووریا بووە.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق باس لەوە دەکات، گوڕی بوومەلەرزەکان لەنێوان 1.4 و 3.4 بووە.
 
لەبارەی شوێنی بوومەلەرزەکانی باشووری کوردستان، عامر جابری رایگەیاند، لە ئاکرێ دوو بوومەلەرزە، لە دهۆک دوو بوومەلەرزە و لە کەرکووک دوو بوومەلەرزە، بە جۆرێک یەکێکیان لە داقووق و ئەوی دیکەیان لە دوبز بوون، بوومەلەرزەیەکیش لە مەخموور و ئەوی دیکەش لە کەلار بووە.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق گوتی، هیچ بوومەلەرزەیەک لە رۆژئاوا و رۆژئاوی باشووری عێراق تۆمار نەکراوە.
 
کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێت، لە ساڵی 2023دا 311 بوومەلەرزەی تۆمار کردووە، کە گوڕەکانیان لەنێوان 1 بۆ 5 پلە بە پێوەری رێختەر بوون؛ 67 لەو بوومەلەرزانە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و کەرکووک بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."