رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی دەگمەندا لە شاری کوت-ی سەنتەری پارێزگای واست، دووانەیەکی بەیەکەوە لکاو لە دایکبوون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی پارێزگای واست لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە، 02-07-2023 لە هۆڵی لە دایکبوونی نەخۆشخانەی ئافرەتانی کوت-ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای واست، دووانەیەکی بەیەکەوە لكاو لە دایکبوون.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، پێشتر دکتۆری پسپۆری ژنان و منداڵبوون دەسنیشانیان کردبوو، کە ئەمانە دووانەی بەیەکەوە لکاون و ئەمەش رووداوێکی دەگمەنە. دوای سەرجەم پشکنینە تاقیگەییەکان و سۆنەر، نەشتەرگەری بۆ ئەو ژنە کراوە، ئێستا تەندروستی باشە و هەردوو منداڵەکەش رەوانەی یەکەی چاودێریی چڕکراون بۆ چاوێریکردنیان.
دکتۆر بوشرا هادی عقابی، پسپۆری ژنان و منداڵبوون رایگەیاند، ژنەکە لە نەخۆشخانەی شەهید فەیرۆز لە قەزای حەی، رەوانەی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی کوت کراوە، پێشتر دۆخەکەی دەستنیشان کرابوو بەو پێیەی دەگمەنە، بۆیە تەواوی پشکنین و سۆنەری بۆ کرا و دواتر نەشتەرگەری بۆ کرا و منداڵەکان لە دایکبوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ