بوومەلەرزەزانیی عێراق بۆ رووداو: مانگی رابردوو 12 بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون

03-07-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، مانگی رابردوو 54 بوومەلەرزەیان تۆمارکردوون، کە 12یان لە هەرێمی کوردستان بوون.
 
عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رۆژی پێنجشەممە، 3ـی تەمموزی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەو 12 بوومەلەرزانە، 4 بوومەلەرزەیان لە سنووری دەربەندیخان و کەلار، 4 بوومەلەرزەیان لە سنووری زاخۆ، سێمێل و ئامێدی، سێ بوومەلەرزەیان لە خانەقین و کفری و ئەوەی دیکەشیان لە شێخان تۆمارکراوە. 
 
بە گوتەی عامر جابری، جگە لەو 54 بوومەلەرزەیە، هەر لە مانگی رابردوودا 26 بوومەلەرزە لە نزیک سنووری عێراق و هەرێمی کوردستان لەنێو خاکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، 16 بوومەلەرزەش لەنێو خاکی تورکیا و باکووری کوردستان تۆمارکراون.
 
لەبارەی گوڕی بوومەلەرزەکانیش، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێ: گوڕەکانیان لە نێوان 1.1 تاوەکو 4.4 بووە، بەڵام زیانی گیانیان نەبووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."