هاتووچۆی عێراق: سزای بەکارهێنانی مۆبایل 100 هەزار و لێدان لە گڵۆپی سوور 200 هەزار دینارە

03-07-2025
نەهرۆ محەممەد
حەیدەر شاکر، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی هاتووچۆى عێراق.
حەیدەر شاکر، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی هاتووچۆى عێراق.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی هاتووچۆى عێراق رایدەگەیێنێت، بۆ پێبژاردنی سەرپێچیی هاتووچۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان هاوکاری و هاوئاهەنگییان هەیە و لە رێگەی هۆبەیەکەوە زانیاری ئاڵۆگۆڕ دەکەن. دەشڵێت سزای بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شوفێریی 100 هەزار دینار و جامڕەشکردنیش 200 هەزار دینارە.
 
حەیدەر شاکر، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی هاتووچۆى عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە سێی تەممووزی 2025،  لەکاتی بەشداریکردن  لە  گەشتی هەواڵەکانی کاژێر یەکی تۆڕی میدیایی رووداو دا راگەیاند، لە یەکی ئەم مانگەوە لە پێنج چواڕیانی شاری بەغدا لە بەرەی رەسافە-ی شاری بەغدا کامێرای چاودێریی هاتووچۆ کاراکراوە، بڕیارە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا کامێرای چاودێریی لە تەواوی شەقامەکانی بەغدا دابنرێن، دواتر لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق جێبەجێ دەکرێت. هەروەها هەندێک راداری تۆمارکردنی سەرپێچییەکانیش لەسەر رێگەی سەرەکی لەنێوان پارێزگاکاندا دانراون.  
 
تەنیا لە ماوەی 24 کاژێری رۆژی یەکەمدا زیاتر لە 10هەزار سەرپێچیی تۆمارکراون.
 
پێشتر سزای تیژڕۆیی ئۆتۆمبێلەکانی هەڵگری تابلۆی هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی عێراق تۆمار نەدەکرا، بەڵام لەمەودا ئەو کامێرانەی تیژڕەوی و سەرپێچییەکان، ئۆتۆمبێڵی تابلۆی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکەن.
 
حەیدەر شاکر گوتی: "هۆبەیەکمان هەیە بەناوی هۆبەی بەدواداچوون و بەیەکەوەبەستن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ، لە رێگەی ئەو هۆبەیەوە زانیارییەکان لە نێوان ئێمە و هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕییان پێدەکرێت".
 
سەبارەت بە تۆمارکردنی سەرپێچی ئۆتۆمبێلەکانی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق، حەیدەر شاکر گوتی: "بە دڵنیاییەوە هەر سەرپێچییەکی هاتووچۆ لە بەغدا بکرێت، لەسەر بنەمای ئەو زانیارییەی کە هەرێمی کوردستان دەیخوازێت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت ".
 
بەڕێوەبەرى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی هاتووچۆى عێراق جەختی لەوەکردەوە، "لە کاتی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە ئەوا لە کۆمپیوتەری پرۆژەی نیشتمانی ناوەکەی دەرچێت، ئەوکات دەبێت تەواو پێبژاردەکانی پاکتاو بکات، ئەستۆپاکی ئۆتۆمبێلەکە بکات و سزاکانی سفر بکاتەوە، دواتر گواستنەوەی خاوەنداریەتییەکەی بۆ دەکرێت."
 
لە عێراق کار بە یاسای ژمارە 8ـی ساڵی 2016ی هاتووچۆ دەکرێت. مادەی 25ی یاساکە سزاکانی دیاری کردووە.
 
 لەبارەی بڕی سزاکان ئەو بەرپرسە گوتی، تێپەڕاندنی هێڵی پەڕینەوەی پیادە و گرتنی سووڕانەوەی لای راست 50 هەزار دینارە، بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شوفێری 100 هەزار دینارە، رۆیشتن بەپێچەوانەوە 200 هەزار دینار، لێدان لە چرای سوور 200 هەزار دینارە، هەروەها جامڕەشکردن سزاکەی 200 هەزار دینارە. 
 
بەگوتەی حەیدەر شاکر، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی هاتووچۆى عێراق، ئەگەر شوفێر لەماوەی 72 کاژێر دوای سزاکە، پێبژاردنەکەی بدات ئەوا سزاکەی بۆ نیوە کەم دەکرێتەوە، ئەگەریش لەماوەی یەک مانگ دوای تۆمارکردنی سزاکە پارەکە نەدات ئەوا بڕەکەی بۆ یەکجار بۆ دوو بەرامبەر زیاد دەکرێت.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."