ئەمریکا سزا بەسەر تۆڕێکی بازرگانیی عێراقی دەسەپێنێت؛ "نەوتی ئێرانیان فرۆشتووە"

03-07-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، سزای نوێی بەسەر تۆڕێکی بازرگانیدا سەپاندووە کە بە قاچاخ، نەوتی ئێرانی بە ناوی نەوتی عێراقەوە فرۆشتووە، هەروەها سزای خستە سەر دامەزراوەیەکی دارایی کە لەلایەن حیزبوڵڵای لوبنانییەوە کۆنترۆڵکراوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتەکە، ئەو تۆڕە کە لەلایەن بازرگانێکی عێراقییەوە بە ناوی سەلیم ئەحمەد سەعید بەڕێوەدەبرێت، لانیکەم لە ساڵی 2020ـەوە بایی ملیاران دۆلار نەوتی ئێرانی کڕیوە و گواستووەتەوە، کە بە ناوی نەوتی عێراق یان لەگەڵ نەوتی عێراق تێکەڵکراوە و بەو شێوەیە فرۆشراوە.
 
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند: "وەزارەتی گەنجینە بەردەوام دەبێت لە بەئامانجکردنی سەرچاوەکانی داهاتی تاران و گوشاری ئابووری زیاتر دەکات بۆئەوەی رێگە لە گەیشتنی رژێمەکە بەو سەرچاوە داراییانە بگرێت کە بۆ کارە تێکدەرەکانی بەکاریان دەهێنێت".
 
وەزارەتی گەنجینە ئاماژەی بەوەش کردووە، سزای بەسەر چەندین کەشتیشدا سەپاندووە کە تۆمەتبارن بەوەی لە گواستنەوەی نهێنیی نەوتی ئێراندا بەشدار بوون.
 
هەروەها وەزارەتی گەنجینە سزای بەسەر چەند بەرپرسێکی باڵا و دامەزراوەیەکدا سەپاند کە پەیوەندییان بە دامەزراوەی (قەرزولحەسەن)ـەوە هەیە، کە بانکێکی سەر بە حیزبوڵڵای لوبنانە. 
 
وەزارەتەکە دەڵێت، ئەو بەرپرسانە مامەڵەیان بە ملیۆنان دۆلارەوە کردووە کە لە کۆتاییدا سوودیان بە حیزبوڵڵا گەیاندووە، بەڵام رۆڵی حیزبوڵڵایان پەردەپۆش کردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە شارێکی عێراق. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە

باران نوێژی ملیۆنیی سەدرییەکانی راگرت

بە فەرمانی موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە، ئەو نوێژە ملیۆنییەی داوای کردبوو لە پارێزگای بابل بکرێت، بەهۆی باران و سەرماوە دواخرا