باڵیۆزخانەی سویسرا دوای 33 ساڵ لە داخستنی لە بەغدا کرایەوە

03-09-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە کردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا دەکات و دووپاتی دەکاتەوە، نیشانەیەکی ئەرێنییە لە رێچکەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و کردنەوەی ئاسۆیەکی نوێی هاوکاریی بەرهەمداری نێوان هەردوو وڵات.
 
رۆژی سێشەممە 03-09-2024 وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا پێشوازیی لە دووبارە کردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا لە بەغدا کرد، ئەوەش دوای 33 ساڵ لە داخستنی.
 
وەزارەتەکە پێیوایە ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و سویسرایە و رەنگدانەوەی خواستی هەردوولایە، بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا.
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، کردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا نیشانەیەکی ئەرێنییە لە رێچکەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و کردنەوەی ئاسۆیەکی نوێی هاوکاریی بەرهەمداری نێوان هەردوو وڵات، بە شێوەیەک کە خزمەتی هەردوو گەل بکات.
 
عێراق دەخوازێت هاوبەشییەکان بەهێز بکات و دیالۆگی دوو قۆڵی لەگەڵ سویسرا گەشەی پێبدرێت، کاریش بکرێت بۆ رەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ سەرخستنی هەوڵی هاوبەش، تاوەکو رێچکەی هاوکارییەکان بەرەو پێشوە ببات.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئەیلوولی 2024 وەزارەتی دەرەوەی سویسرا کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدای پایتەختی عێراق راگەیاند، ئەوەش لەدوای 33 ساڵ داخستنی باڵیۆزخانەکە هات.
 
وەزارەتی دەرەوەی سویسرا رایگەیاند، "ئامانج لەم هەنگاوە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەیانە لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا و زیادکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگییە لە بوارەکانی ئابووری، ئەمنی و کۆچبەریی نێوان هەردوو وڵات."
 
باسی لەوەش کردووە، "ئابووریی عێراق گەشەسەندنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و هەوڵەکانی حکومەتی وڵاتەکەش بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی وڵاتەکەی بەردەوامە، بەوهۆیەشەوە ئێسا زیاتر لە 50 وڵات باڵیۆزخانەیان لە خاکی عێراقدا هەیە لەوانەش، نەمسا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا و ئەڵمانیا."
 
ئەوەشی خستووەتە روو، "ئاسانکاری تەواو بۆ پێدانی ڤیزا بە ئەو هاووڵاتییانەی عێراق دەکەن کە دەیانەوێت سەردانی سویسرا بکەن."
 
رۆژی 30ـی مانگی 5ـی ئەم ساڵ، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "لە چەند مانگی داهاتوودا سویسرا باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا دەکاتەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە "سەروەری"ـی سوننەکان

خەمیس خەنجەر: پیرۆزبایی لە گەلی سووریا و شۆڕشگێڕان دەکەین

خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە"سەروەری"، وەک یەکەم سەرکردەی عەرەبی سوننەی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە گەلی سووریا و شۆڕشگێڕان دەکات و داوایەکیش لە هەموو وڵاتان دەکات.