یوسف کیلابی کرایە سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق

03-09-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یوسف کیلابی بەفەرمی کرایە سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبری سەرۆکی پێشووی لیژنەکە، کە بووە پارێزگاری بەغدا.
 
فەرمانی دەستبەکاربوونی یوسف کیلابی وەک سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە 2ـی ئەیلوول لەلایەن مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان واژۆ کراوە.
 
رۆژی چوارشەممە 3ـی ئەیلوولی 2025، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "یەکلاکردنەوەی یوسف کیلابی بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی لیژنەی دارایی لە هەفتەی رابردوودا بوو."
 
یوسف کیلابی جێگەی عەتوان عەتوانى، سەرۆکی پێشووی لیژنەکە دەگرێتەوە، 27ـی تەممووز وەک پارێزگاری بەغدا لە پشکی دەوڵەتی یاسا هەڵبژێردرا.
 
جەمال کۆچەر گوتی: "هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی سەرۆکی لیژنەی دارایی نەکرا کە پشکی دەوڵەتی یاسایە، چونکە تەنیا یوسف کیلابی بەربژێر بوو. فەیسەڵ نائیلی رکابەری بوو لە هەمان لیست و لە بەربژێربوون کشایەوە."
 
یوسف کیلابی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021ـی پەرلەمانی عێراق وەک سەربەخۆ بەشدار بوو لە سنووری پارێزگای واسیت، بەڵام ئێستا ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە