رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی پارێزگای بابل رایگەیاند، دوای 24 کاژێر، ئەنجامدەری تاوانەکەی بابلیان دەستگیرکرد، کە بەهۆیەوە خێزانێکی 6 کەسی سووتان و یەکێک لە قوربانییەکانیش منداڵ بوو.
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بابل لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی بابل لەبارەی کەوتنەوەی ئاگرێک لە ماڵیکدا بەهۆکاری نادیارەوە، بە سەرپەرشتیی لیوا خالید ترکی شەممەری، فەرماندەی پۆلیسی بابل تیمێک پێکهات لە بەشی نەهێشتنی تاوان، دەستبەبژێرێک لە ئەفسەر بەش و بەشی پۆلیسی حەمزە غەربی، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بابل، بەشی تەکنیک و زانیارییەکانی بابل، شانەی هەڵۆکانی هەواڵگریی بابل، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژە تیرۆری بابل پێکهێندرا.
رووداورکە لە گەڕەکی زەهرا لە ناحیەی مدحەتیە لە قەزای هاشمییە لە باشووری پارێزگای بابل روویدا. دایک و باوک و چوار منداڵ، کە بچووکەکەیان تەمەنی ساڵ و نیوێک بوو سووتان و گیانیان لەدەستدا.
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بابل، دەڵێت، تیمەکە لە ماوەی 24 کاژێردا بە هاوکاری پۆلیسی بەغدا ئەنجامدەری تاوانەکەیان دەستگیرکرد، کە لە شاری بەغدا خۆی شاردبووەوە، هێنرایەوە بابل و تائێستا لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە بۆ زانینی وردەکانی زیاتر رووداوەکە.
ئیبراهیم بدێری، کوڕە مامی، خاوەن خێزانەکەیە رۆژی دووشەممە، 02-10-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئاگادارکراینەوە کە ماڵی ئەبو قەمەر سووتاوە، دوای سەیرکردنیان دەرکەوت سەرەتا خاوەن ماڵەکە بە چەقۆ لێی دراوە و دواتر سووتێنراوە. بۆیە بۆیان دەرکەوت رووداوەکە تاوانکاری بووە.
بە گوتەی بدێری، ئامۆزەکەی هیچ کێشەیەکی لەگەڵ دانیشتووانی ناوچەکە نەبووە و کەسێکی بێ کێشە و کاسب بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ