بەرپرسی ئەمنیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا: ئەم هەڵبژاردنە دۆخى عێراق بۆ دوو دەیە دیاری دەکات

03-11-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسى ئەمنیی کەتیبەکانى حیزبوڵڵاى عێراقى رایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنەى پەرلەمانى عێراق  "ئاڵنگارییەکى گەورەیە" و دۆخى عێراق بۆ دوو دەیە دیاری دەکات. لەبارەى پۆستى سەرۆکى خولى داهاتووى پەرلەمانیش دەڵێت: "کەسێکى نوێ ئەو پۆستە وەردەگرێت." 

ئەبو عەلی عەسکەری، بەرپرسی ئەمنیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقی لە راگەیێندراوێکدا چەند داواکارییەکى لەبارەی هەڵبژاردن ئاراستەی لایەنگرانى کرد.
 
عەسکەری رایگەیاند: "هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاڵنگارییەکی گەورە دەبێت و دۆخى عێراق دوو دەیەی داهاتوو دیاری دەکات". بەشداریکردنی کارمەندانی دەستەی حەشدی شەعبی لە دەنگدان بە "باشترین کار ناودەبات بیکەن وەک وەفایەک بۆ خوێنی ئەبو مەهدی موهەندیس".
 
ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە بۆردوومانێکی هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2020 لەگەڵ قاسم سلێمانی، بەرپرسی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا کوژران.
 
ئەبو عەلی عەسکەری رایگەیاند، پاڵپشتیی بزووتنەوەی حقوق دەکەن و داوا لە "کارمەندانی حەشدی شەعبی" دەکات دەنگیان پێبدەن و دادوەرانە مامەڵە بکەن لەنێوان سەرجەم بەربژێرەکان و کەسیان پێش ئەوى دیکە نەخەن.
 
بزووتنەوەی حقوق باڵی سیاسیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقییە و لە چەند پارێزگایەک لیستیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەیە.
 
لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، ئەو بەرپرسەی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا رایگەیاند، کەسێکی نوێ ئەو پۆستە وەردەگرێت و رێگە نادەین رووخسارەکانى پێشوو دووبارە ببنەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرکردەی لایەنەکانی سوننە

سوننەکان لەسەر هیچ بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رێکنەکەوتوون

ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی کە پارت و هاوپەیمانێتییە سەرەکییەکانی سوننە لەخۆدەگرێ، هێشتا نەگەیشتووەتە رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی یەک بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و تەنانەت ئەگەری هەیە بە دوو بەربژێرەوە بچنە دانیشتنی پەرلەمان.