پەیامێک لە تەیف سامییەوە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دارایی عێراق بەبۆنەی جەژنی قیامەوە پیرۆزبایی لە کریستیانەکان دەکات و رایدەگەیێنێت، عێراق خاکی پێکەوەژیان و فرە ئایینییە.
 
لە پەیامێکدا کە ئەمڕۆ 4ی نیسانی 2026 بڵاویکردەوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، "جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی رۆڵەکانی گەلەکەمان لە پێکهاتەی کریستیان دەکەین بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی پیرۆز، داواکارین لە خودای گەورە ئەم جەژنە بۆ ئەوان و هەموو عێراقییەکان ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت."
 
وەزیری دارایی عێراق لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، هیواخوازە ئەم جەژنە ببێتە بۆنەیەک بۆ "بەهێزکردنی بەهاکانی خۆشەویستی، برایەتی و لێبووردەیی لەنێوان رۆڵەکانی یەک نیشتمان دا."
 
تەیف سامی دەشڵێت، "داوا لە خودا دەکەین عێراقی خۆشەویستمان کە خاکی پەیامەکان، شارستانییەتەکان و فرە ئایینی و کولتوورییە، هەمیشە لە ئاسایش و سەقامگیریدایە بێت و رووحی پێکەوەژیانی ئاشتییانە وەک ناونیشانێک هەموومان کۆبکاتەوە."
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، وەزیری دارایی عێراق دووبارە پیرۆزبایی لە کریستیانەکان کردەوە و هیوای ئاشتی و خێری بۆ عێراق خواست.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆپێشاندان لە بەغدا دژی ئەمریکا و ئیسرائیل. وێنە: عەلی لامی - رووداو

لە کەرکووک و پارێزگاکانی عێراق؛ لایەنگرانی سەدر دژی ئەمریکا و ئیسرائیل رژانە سەر شەقام

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 4ـی نیسانی 2026، لەسەر داوای موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، هەزاران لایەنگری ئەو رەوتە لە بەغدای پایتەخت و چەندین پارێزگای دیکەی عێراق رژانە سەر شەقامەکان و بە بەرزکردنەوەی درووشمی جیاواز، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلیان بۆ سەر ئێران و عێراق بەتایبەتی کرد