رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ شەممە 4ی نیسانی 2026 هەردوو کێڵگەی نەوتی رومێلەی باکوور و بەرجەسیە لە پارێزگای بەسرە بە درۆن هێرشیان کرایەسەر.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای بەسرە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، یەکێک لە درۆنەکان کەوتە سەر کۆگایەکی کۆمپانیای بیکەر هیوزی ئەمریکی لە کێڵگەی رومێلە کە بە کۆمپانیایەکی عێراقی بەکرێ دراوە و کەرەستەی چاککردنەوەی تێدا بووە.
هەرچەندە باس لە برینداربوونی 4 کرێکار دەکرێ، بەڵام محەممەد جواد حەمید، بەرپرسی ئەمنیی کێڵگەی نەوتی رومێلەی باکوور ئەو قسانەی رەتکردنەوە و گوتی، ئەو چوار کەسە بەهۆی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل برینداربوون.
محەممەد جواد حەمید ئاماژەی بەوەکرد، درۆنەکە تەنیا زیانی هەبووە کە بەر کۆگا و نووسینگەیەک کەوتووە و ئەوکات هیچ کرێکار و کارمەندێک لە شوێنەکە نەبووە.
هاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ درۆنێک کێڵگەی بەرجەسیەی پێکا، بێ ئەوەی زیانی گیانی لێ بکەوێتەوە و تەنیا بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کۆگایەک.
چەند هەفتەیەکە کێڵگە نەوتییەکانی باشووری عێراق عێراق بە پاساوی بوونی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە درۆن هێرشیان دەکرێتە سەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ