سەدرییەکان لە بەغدا و 11 پارێزگای دیکە خۆپێشاندانیان کرد: عێراق لە جەنگ بەدوور بگیرێت

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
.
.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لەسەر داوای موقتەدا سەدر، هەزاران لایەنگری رەوتی نیشتمانیی شیعە لە بەغدا و 11 پارێزگای دیکەی عێراق رژانە سەر شەقامەکان. سەدرییەکان ئەمجارە بە ئاشکرا رایانگەیاند کە دژی ئەو لایەنانەن کە دەیانەوێت عێراق بخزێننە نێو شەڕەکەوە.
 
لەنێو قەرەباڵخی و دروشمە جیاوازەکانی خۆپێشاندەراندا، ژنێک بەناوی ئوم سەلوان کە بە گوتەی خۆی بەشداریی لە سەرجەم خۆپێشاندانەکانی سەدرییەکاندا کردووە، ئاواتەخوازە شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە عێراقییەکان بەدوور بێت؛ ئەو دەڵێت: "نەخێر بۆ ئەمریکا نەخێر بۆ ئیسرائیل، باشە ئێوەو ئێران شەرتانە ئێمە چی پەیوەندیمان هەیە، لە حەشدی شەعبی دەدەن و دەیانکوژن لەبەرچی ئاخر بەچی هۆکارێک ."
 
وەک ئاماژەیەک بۆ ئاشتی، پێکەوەژیان و کۆتاییهێنان بە شەڕ، لەنێو خۆپێشاندانەکەدا ئاڵای وڵاتانی کەنداو لەپاڵ ئاڵای ئێران و عێراق بەرزکرابوونەوە.
 
موعتەز عارزی، یەکێک لە بەشداربووانی خۆپێشاندانەکە، نیگەرانیی خۆی لە راکێشانی عێراق بۆ نێو ململانێکان دەربڕی و دەڵێت: "بەس نییە وێرانکردنی عێراق، شەرمان بۆ ئەهێنن، نەخێر ئێمە بەدەرین لەو شەرە بەڵام کەسانێک ئێمەیان خستۆتە شەرەکەوە بەزۆر بەسەریان سەپاندوین بەڵام ئێمە پەیوەندیان بەو شەرە نییە."
 
هەروەها ئەحمەد جابر، خۆپێشاندەرێکی دیکە، جەخت لە پاراستنی سەروەریی خاک دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات: "پێویستە عێراقی بین پارێزگاری لەسەربەخۆیی و سەروەرییەکەی بکەین لەهەموو روویکەوە، داگیرکەر دەرکەین نەک کارێک بکرێت وابکات زیان بە عێراق بگات ئەو داگیرکارییەش زیاتر پەرەبسێنێت ."
 
سەبارەت بە پەیامی سەرەکیی خۆپێشاندانەکە، شێخ سەباح ساعدی، سەرکردە لە رەوتی نیشتمانیی شیعە رایگەیاند: "پەیامان دادپەروەری و ئاشتییە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی بۆ ناوچەکە بەبێ هەر دوژمنێک، پێویستە شەر کۆتایی بێت، خۆ سەپاندن نەمێنێت کە شەری بۆ رێوەرەکانی ئاو و سەرچاوەکانی وزە هێناوە، ئەمە بە ئامانجگرتنی گەلانی ناوچەکەیە :"
 
خۆپێشاندانی سەدرییەکان تەنیا سێ کاژێری خایاند؛ رێک وەک ئەوەی موقتەدا سەدر پێشتر داوای لێکردبوون، خۆپێشاندەران لەگەڵ خۆرئاوابووندا کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا و گەڕانەوە ماڵەکانیان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆپێشاندان لە بەغدا دژی ئەمریکا و ئیسرائیل. وێنە: عەلی لامی - رووداو

لە کەرکووک و پارێزگاکانی عێراق؛ لایەنگرانی سەدر دژی ئەمریکا و ئیسرائیل رژانە سەر شەقام

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 4ـی نیسانی 2026، لەسەر داوای موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، هەزاران لایەنگری ئەو رەوتە لە بەغدای پایتەخت و چەندین پارێزگای دیکەی عێراق رژانە سەر شەقامەکان و بە بەرزکردنەوەی درووشمی جیاواز، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلیان بۆ سەر ئێران و عێراق بەتایبەتی کرد