رووداو دیجیتاڵ
دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، فەوجێکی سەر بە لیوای 52 لە سنووری قەزای خورماتوو رووبەڕووی هێرشێکی ئاسمانی بووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی دەستەی حەشدی شەعبی، فەوجی چوارەمی سەر بە لیوای 52 لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی دیجلە، لە نزیک فڕۆکەخانەی حلێوە لە قەزای خورماتوو، کراوەتە ئامانج.
حەشدی شەعبی هێرشەکەی بە "دەستدرێژییەکی ستەمکارانە" ئەمریکا و ئیسرائیل ناوبردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە شوێنەکە دووجار بە فڕۆکە بۆردوومان کراوە.
قەزای خورماتوو سەر بە پارێزگای سەلاحەدینە و فڕۆکەخانەی حلێوە یەکێکە لەو شوێنانەی کە هێزەکانی حەشدی شەعبی تێیدا جێگیرن.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هیچ یەکێک لە ئەندامانی فەوجەکە زیانیان پێنەگەیشتووە و زیانەکان تەنیا مادین.
لیوای 52ی حەشدی شەعبی، سەر بە رێکخراوی بەدری هادی عامریییە.
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی رووداو، لە سەرەتای جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران تاوەکو ئێستا، 85 جار بارەگا و بازگەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی عێراق بۆردوومان کراون و لە ئەنجامدا 139 چەکدار کوژراون و بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ