رووداو دیجیتاڵ
باڵیۆزخانەى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند؛ بەهۆى زیادبوونى ئۆپەراسیۆنەکانى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانى عێراق، ئایندەى رێکخراوى داعش "تاریکە".
رۆژی چوارشەممە 4ى ئایاری 2022 باڵیۆزخانەى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە عێراق لە پۆستێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک نووسیویێتى: "بەهۆى زیادبوونى ئۆپەراسیۆنەکانى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانى عێراق دژی شانە نووستووەکان و فەرماندە شکستخواردووەکانى رێکخراوى داعش، ئایندەى ئەو رێکخراوە تاریکە".
باڵیۆزخانەى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا هاوپێچ لەگەڵ پۆستەکەیدا چەند ئامارێکى مانگى نیسانى 2022ى هاوپەیمانى نێودەوڵەتیی دژی داعشی بڵاوکردووەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی هاوپەیمانی لە مانگی رابردوودا 11 سەرکردەى داعش و 60 لە چەکدارەکانى رێکخراوەکە لە ناوچە جیاجیاکانى عێراق کوژراون، هێرشەکانى داعشیش بە رێژەى 60٪ کەمیان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ