یوسف کیلابی: نێچێرڤان بارزانی شێوازێکی نەرمی هەیە، پێزانین و رێزی زۆری هەیە لە بەغدا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
یوسف کیلابی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
یوسف کیلابی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یوسف کیلابی دەڵێت، "ئەمڕۆ هەموو هێزە سیاسییەکان هەوڵی خێرا پێکهێنانی حکومەتێکی سازان دەدەن، کە دەستبەکار بێت بۆ چارەسەری ئاڵنگارییە سەختەکان، کە پێویستی بە چارەسەری خێرا و بەهێزە."
 
لە ستایشی نێچیرڤان بارزانی دا، یوسف کیلابی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، "پێمان وایە کە [نێچیرڤان بارزانی] بەوە ناسراوە، شێوازێکی نەرمی هەیە و پێزانین و رێزی زۆری هەیە لە بەغدا." ئەو پەرلەمانتارە پێیشی وایە، "بە تەواوبوونی ئەم سەردانە، هێڵە گەورە و سەرەکییەکانی پێکهێنانی حکومەت دابنرێن."
 
پەرلەمانتارەکە جەختی لەوە کردەوە کە بە دڵنیاییەوە پێشوازی لە سەردانی نێچیرڤانى بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن، "هیوای ئەوە دەخوازین لایەنە سیاسییەکان، بەتایبەت لایەنە کوردستانییەکان، بە رەچاوکردنی بەرژەوەندیی وڵات بەگشتی بڕوانن و ئەمجارە لەبارەی داواکارییەکانەوە پەنا بۆ یاساکانی بودجە، نەوت و گاز ببەین و لەسەر بنەما سەرەکییەکان رێکبکەوین."
 
کیلابی داوایشی کرد، هەوڵ بدەن لەو رێگەیەوە ئەو ناکۆکییانە چارەسەر بکەن کە ئەگەری روودانیان هەیە، "لەوانە پرسەکانی دارایی، نەوت و گاز، دەروازە سنوورییەکان و سەروەریی یەکگرتووى وڵات، هیوامان وایە کە ئەم پرسانە تاوتوێ بکرێن و بخرێنە سەر مێزی گفتوگۆ و بە یەکجاری یەکلا بکرێنەوە، بەتایبەت لایەنە داراییەکان، نەوت و گاز و دەروازە سنوورییەکان، کە هەمیشە جێی ناکۆکی بوون لەگەڵ بەغدا."
 
رۆژی دووشەممە، 4ـی ئایاری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ شاندێکی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان کۆبووەوە، بڕیاریشە دواتر لەگەڵ ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان کۆببێتەوە.
 
لە راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئاماژە بەوە کراوە، "سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهەنگی، وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵى به‌ سه‌ردانه‌كه‌، ستايشى هه‌ڵوێست و سياسه‌ته‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و ديد و بۆچوونه‌كانيان كرد له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌ش."
 
خێرا پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لە ئەنجامی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا چاوەڕێ دەکرێ. پێشبینیی هەندێک لە بەرپرسانی شیعە و سوننەی عێراق بۆ ئەو سەردانە ئەوەیە ئەو دوو پرسە بەرەو ئاراستەی یەکلاییکردنەوە ببات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی

چوارچێوەی هاوئاهەنگی 'ستایشی سیاسەتەکانی' نێچیرڤان بارزانی دەکەن لەپێناو چارەسەری کێشەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆبووەوە. سەرکردەکانی چوارچێوەکە "ستايشى هه‌ڵوێست و سياسه‌ته‌كانی" نێچیرڤان بارزانی دەکەن لەپێناو چارەسەری کێشەکان