ئەندامێکی رەوتی حیکمە: رۆژانی داهاتوو دانیشتنێکی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی حکومەت دەبێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
عەبدوڵڵا زەیدی، راوێژکاری سەرۆککۆمار و ئەندامی رەوتی حیکمە
عەبدوڵڵا زەیدی، راوێژکاری سەرۆککۆمار و ئەندامی رەوتی حیکمە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

راوێژکارێکی سەرۆککۆماری عێراق، کە هاوکات ئەندامی رەوتی حیکمەیە دەڵێت، بڕوای وایە کە لە رۆژانی داهاتوودا بانگهێشتی دانیشتنێکی پەرلەمان دەبێت بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی حکومەت.
 
عەبدوڵڵا زەیدی، راوێژکاری سەرۆککۆمار و ئەندامی رەوتی حیکمە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێمە لە سەروبەندی پێکهێنانی حکومەتی نوێداین، لەو بڕوایەدام لە رۆژانی داهاتوو لە شەممە یان دواتر، بانگهێشتی دانیشتنێکی پەرلەمان دەبێت بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی حکومەت، بۆیە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی و گفتوگۆکان و هەڵگرتنی ئاستەنگەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بنەمایەکی سەرەکی و گرنگە بۆ ئەو قۆناخە."
 
ئەو ئەندامەی رەوتی حیکمە هیوای خواست لەو کۆبوونەوەیەدا "رێککەوتن لەسەر شێوەی حکومەت بکرێت لەگەڵ قەبارەی نوێنەرایەتی لەو حکومەتە، هەروەها پشتیوان بە خوا هەڵگرتنی ئەو ئاستەنگانەی پێشتر رووبەڕووی بووینەوە لەنێوان هەولێر و بەغدا."
 
عەبدوڵڵا زەیدی سەردانی سەرکردەکانی کورد بۆ بەغدا "بە شتێکی نوێ" نازانێ، بەتایبەت سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

نێچیرڤان بارزانی و سوودانی جەخت لەو لێکتێگەیشتنانە دەکەنەوە بۆ چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا بەدیهاتوون

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بنیاتنان لەسەر ئەو لێکتێگەیشتنانە کردووەتەوە کە لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری کێشەکان بەدیهاتوون