ئەمینداری پەرلەمانی عێراق: دەکرێت سبەی نووسراوی بودجە رەوانەی وەزارەتی داد و دارایی بکەین

04-06-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، خشتەی بودجەی ساڵی 2024 پێویستی بە رەزامەندی سەرۆککۆماری عێراق نییە و دەکرێت سبەی نووسراوەکە رەوانەی وەزارەتی داد و دارایی بکەن. 
 
سەفوان بەشیر گەرگەری، ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق رۆژی سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رێکارەکان بۆ واژۆکردنی نووسراوی پەسندکردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2024 دەستیانپێکردووە. 
 
رۆژی دووشەممە 04-06-2024، پەرلەمانی عێراق خشتەی بودجەی ساڵی 2024ـی پەسندکرد. جگە لە گۆڕانکاری و گواستنەوەی دوو تریلیۆن دینار لە بودجەی وەزارەتەکانەوە بۆ پارێزگاکان، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لەو خشتەیە نەکرا کە بۆ پەرلەمان نێردرابوو.
 
ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق گوتی: "هێشتا واژۆمان لەسەر نووسراوەکە نەکردووە، بەڵام رەنگە ئەمڕۆ یان سبەی واژۆی بکەین و دەستبەجێ نووسراوەکە رەوانەی وەزارەتی داد/ وەقائیعی عێراقی و وەزارەتی دارایی دەکەین".
 
بودجەى عێراق بۆ 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینارە کە نزیکەى 12 تریلیۆن دینارى بەراورد بە ساڵى 2023 زیاتر بووە. لەو بڕە پارەیە 20.9 تریلیۆن دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە بۆ ساڵێک، کە نۆ ترلیۆن و 55 ملیار دینارى بۆ مووچەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."