رووداو دیجیتاڵ
لە شاری کوت، باوکێک تەقەی لە کوڕەکەی کرد و کوشتی.
عەلی محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی تەندروستیی پارێزگای واست، ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی حوەزیرانی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رووداوەکە شەوی رابردوو بووە، باوک و کوڕەکە هەردووکیان سەرخۆش بوونە، بەشەڕ هاتوون و باوکەکە تەقەی لێکردووە و کوڕەکەی خۆی کوشتووە".
بەگوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی تەندروستیی واست، "ئەمە لەلایەن تیمەکانی بەڵگەی تاوان پشتڕاستکراوەتەوە و باوکەکە دەستگیر کراوە".
رووداوەکە لە ناوچەی حەکیم، کە ناوچەیەکی پەراوێزخراوە لە شاری کوت-ی ناوەندی پارێزگای واست روویداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ