حەشدی شەعبی دەکەوێتە 'ئەوپەڕی ئامادەباشی' و دەڵێت: لە دۆخێکی سەخت و هەستیارداین

05-11-2023
نەهرۆ محەممەد
کۆبوونەوەی فەرماندە باڵاکانی حەشدی شەعبی
کۆبوونەوەی فەرماندە باڵاکانی حەشدی شەعبی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندە باڵاکانی حەشدی شەعبی بە سەرۆکایەتیی ئەبو فەدەک محەممەداوی، سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبی کۆبوونەوەیەکی نائاساییان کرد. حەشدی شەعبی کەوتووەتە ئامادەباشی و پشتیوانی بۆ حەماس دەردەبڕێت.
 
ئەبو فەدەک محەممەداوی، سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبی رایگەیاند، "ئەم کۆبوونەوە نائاساییەی کە بانگهێشتمان کردوون بۆ ئامادەبوون تێیدا، لەبارەی ئەو دۆخەیە کە لای ئێوە شاراوە نییە. هۆشداری دەدرێت لە بەرپابوونی جەنگ لە ناوچەکە، کە لێکەوتەی فەلەستین و غەززەیە. سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتەکەمان کلیلە بۆئەوەی بڕیاری سەربەخۆیانە و سەروەریی خۆمان هەبێت. حەشدی شەعبی دەکەوێتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە. لە دۆخێکی سەخت و هەستیارداین؛ ئەو دۆخەی ناوچەکەی گرتووەتەوە پشت بەوە دەبەستێت کە 100% پابەند بین بەوەی لەسەری رێکدەکەوین."
 
بە گوتەی پات رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لە سێ هەفتەی رابردوودا 27 جار هێرش کراوەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا؛ 16یان لە عێراق بوون و ئەوانی دیکەش لە سووریا.
 
بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی نێو عێراق، لەنێو گرووپی ناسراو بە "گرووپی موقاوەمە"دان، وەکو حیزبوڵڵای عێراق و نوجەبا.
 
حەسەن سالم، پەرلەمانتاری عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، "ئەمڕۆ میحوەری مقاوەمە، لەپاڵ ئەو بەرگرییە شەریف و رێزدارەدا دەوەستێت بۆ بەدیهێنانی مافی رەوا، خاک و پیرۆزییەکانی. بەرگریی عێراق بەوپەڕی ئازایەتییەوە لەپشت ئامانجکردنی بنکەکانی داگیرکاریی ئەمریکایە لە عێراق، چونکە ئەهریمەنی گەورەیە."
 
3ى تشرینى دووەمى 2023، مقاوەمەی ئیسلامى لە عێراق رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا قۆناخێکى نوێى رووبەڕووبوونەوەى دووژمنانیان دەستپێدەکەن، کە تووندتر و فراوانتر دەبێت لەوانەی رۆژانی رابردوو.
 
موهەنەد جەنابی، شرۆڤەکاری ستراتیژیی عێراقی دەڵێت، "پێموایە دوای ئەو راگەیاندنەی کە لە چەند رۆژی کەمی رابردوودا لەلایەن گرووپەکانی عێراقەوە بە ئاراستەی ئاڵۆزکردنی دۆخەکە دەرچوو، ئەمجارە پێگەکان لەنێو عێراق ناکرێنە ئامانج، بەڵکو ئەگەری زۆرە سەرکێشی بکرێت بە هەڕەشەکردن لە سەقامگیریی وڵاتانی ناوچەکە، لە سەرووی هەموویانەوە وڵاتانی کەنداو، وەکو سعودیە، کوێت و ئوردن و ئەو وڵاتانەی بنکەی سەربازیی ئەمریکایان تێدایە."
 
بەرپرسانی ئەمریکاش هۆشداری دەدەن و دەڵێن، لە بەرامبەر هەر بەئامانجکردنێکی پێگەکانیان، بێ وەڵام نامێننەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."